Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 11:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."
بەپێی ئامارێک کە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دراوە، لە پارێزگای دھۆک لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە گوژمەی ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار جێبەجێ کراون، بەجۆرێک لە کەرتی گشتی ھەزار و ٢٤٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ترلیۆن و ١٨ملیار و ١٥٤ملیۆن و ٩٦٦ھەزار و ٢٤٦ دینار، لە کەرتی تایبەت ٦٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ترلیۆنێک و ٨٨ملیار و ٩٨٨ملیۆن و ٦٠٠ھەزار دینار."
بەپێی ھەمان ئامار ئەو پڕۆژانەی ڕەزامەندیان لەسەر دراوە بۆ پارێزگای دھۆک لەکابینەی نۆیەم لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لە ساڵی ٢٠٢٠،  ١٤٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٤٩ملیار و ٨٤٧ملیۆن و ٥٦٨ھەزار و ٦٤٢دینار، لە ساڵی ٢٠٢١، ١٣٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٥٢ملیار و ٤٩٠ملیۆن و ٦٧١ھەزار و ٩٨١ دینار، لە ساڵی ٢٠٢٢، ٣٢٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢٣٨ملیار و ١٣٣ملیۆن و ٦٦٨ھەزار و ٧٩٥دینار، لە ساڵی ٢٠٢٣، ١٠١ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٠٩ملیار و ٥١٤ملیۆن و ٥٧١ھەزار و ٥٧٢ دینار و لە ساڵی ٢٠٢٤، ٤١٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٩٦٠ملیار و ٥١٥ملیۆن و ٧٦٧ھەزار و ٧٥٦ دینار، کۆی گشتی ھەزار و ٢٤٩ پڕۆژەیە بە سەرمایەی ٢ترلیۆن و ١٨ملیار و ١٥٤ملیۆن و ٩٦٦ھەزار و ٢٤٦ دینار، پڕۆژەی کەرتی تایبەت ٦٥ پڕۆژەن بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٨٨ملیار و ٩٨٨ملیۆن و ٦٠٠ھەزار دینار، کە کۆی گشتی پڕۆژەکانی کەرتی گشتی و تایبەت ھەزا ر و ٣١٤ پڕۆژەن بە سەرمایەی ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار و ١٤٣ملیۆن و ٥٦٦ھەزار و ٢٤٦ دینار."
بەپێی ھەمان ئامار، لە قەزای ناوەندی دھۆک ٢٢١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦١٨ملیار و ٦٧٧ملیۆن و ٧٢٠ھەزار و ٨٣٥ دینار جێبەجێ کراون، لە قەزای ئاکرێش ٢١٦ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢٠٨ملیار و ٩٨٩ملیۆن و ٥٣٩ھەزار و ٥٠٩دینار، لە قەزای ئامێدی ٣٣١ پڕۆژە بەسەرمایەی ٤٠١ملیار و ٢٥ملیۆن و ٤٤٥ھەزار و ٣٩٩دینار، لە قەزای سێمێل ١٥٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢٠٢ملیار و ٨٢٥ملیۆن و ٥٨٠ھەزار و ٨٩٨ دینار، لە قەزای شێخان ١٦١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢٩٦ملیار و ٥٨٧ملیۆن و ٨٥١ھەزار و ٨٩٩دینار و لە قەزای بەردەڕەش ٢١٦ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٠٢ملیار و ٦١٥ملیۆن و ٣٩٣ھەزار و ٧٦٨ دینار."
لە ئامارەکەدا ھاتووە، پڕۆژەکان لە سێکتەری ڕێگاوبان، ڕێگای ناوخۆیی، کەرتی کارەبا، ئاو، تەندروستی، پەروەردە، کشتوکاڵ، بەندا و پۆند و کەرتی دیکە ئەنجامدراون."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت و بەم جۆرەی ئێستا نابێت

THURSDAY, 03 JULY 2025 11:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤وە لە ڕێگەی مووچەوە کێشە بۆ خەڵکی کوردستان دروست دەکات.

لیوا عەبدولخالق: داوا لە ھێزەکانمان دەکەین لەمەودوا چاوکراوەتربن

THURSDAY, 03 JULY 2025 10:07:00

بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ماوەیەکە جموجۆڵی داعش لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بۆیە پێویستە عێراق ئەمە بەھەند وەربگرێت و چاوکراوەتر بن لەجاران، ھەرچەندە ھێزی پێشمەرگە بە ھاوکاریی ھاوپەیمانان لە ئامادەباشیی تەواودان.

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact