Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 5 MAR 2026 11:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەشواق جاف بۆ KDP: پارتی لە سلێمانی ٣٦ کاندیدی ھەیە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە- ڕاپەڕین دەڵێ، لیستی کاندیدانی پارتی لە سلێمانی یەکلای بۆتەوە و ھەموو ڕێکارەکانی حزبی و یاسایی و کارگێڕیی تەواو کردووە و ٣٦ کاندید لە خۆدەگرێت.

دکتۆرە ئەشواق جاف، ‏‎ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ‏‎یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە- ڕاپەڕین، تایبەت بە یەکلایی بوونەوەی لیستی ناوی کاندیدانی پارتی لە سنووری بازنەی سلێمانی، بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لیستی ناوی کاندیدانی سنووری بازنەی سلێمانی ھەموو ڕێکارەکانی حزبی و یاسایی و کارگێڕیی تەواو کردووە، بەپێی ئەوەی سلێمانیش ١٨ کورسیی پەرلەمانی بەردەکەوێت، لیستی پارتی ٣٦ کاندید لە خۆدەگرێت.

‏‎یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە- ڕاپەڕین، گوتیشی، بەپێی ڕێژەی دیاریکراو کاندیدی ئافرەت لەنێو لیستی پارتیدا ھەیە و کەسایەتی و کادیری بەھێز و دڵسۆزی سنووری سلێمانی ئەمجارە کاندیدی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانن.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شێوازی یادکردنەوەی ٣٥ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە

THURSDAY, 05 MARCH 2026 11:03:20

ڕاپەڕین-KDP.info- ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە 35ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلی کوردستاندا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەراسیم و گردبوونەوە جەماوەرییەکانی دا.

 
پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا

THURSDAY, 05 MARCH 2026 10:03:11

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٣/٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ساڵی ١٩٩١، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرد.

 
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا

THURSDAY, 05 MARCH 2026 10:03:35

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٣/٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان کرد.

 
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

THURSDAY, 05 MARCH 2026 10:03:32

پیرمام-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٣/٥، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیرى دەرەوەى ئێران پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز سەید عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact