ههولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەختیان لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ـی٦ـی٢٠٢٥ زیبا تهها سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئهندامانی سكرتاریهت، لە مەکتەبی سکرتاریەت، پێشوازییان لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندی یاوەری كرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان یاریدەر و بەڕێوهبەری گشتی و قایمقامەکانی قەزاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لە دیدارەكهدا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جەختیان لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە و باسیان لە دیدگا و ئامانجەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئەو خزمەتگوزاری و ئاسانکارییانەی کە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشکەشی ئافرەتانی ناوچەکەی دەکەن، کرد.
