ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (فاروق محەممەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمیی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو، ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بەدووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٨ی حوزەیرانی ۲۰۲٥