Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 MAR 2026 07:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.

جێگەی باسە، ئەفسەر و سیاسەتمەدار خەیروڵڵا عەبدولکەریم، لە ساڵی ١٩١٢ لە قەڵاتی ھەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٣٧ کۆلێژی سەربازیی لە بەغدا تەواو کردووە و یەکێک بووە لە ئەفسەرە کوردەکانی نێو ڕیزی سوپای عێراق و ساڵی ١٩٤٥ بۆ درێژەدان بە خەبات پەیوەندیی بە شۆڕشی دووەمی بارزانەوە کردووە و ئەندامی لێژنەی ئازادی بووە و دواتر ڕووی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کردووە.

لە ساڵی ١٩٤٦ دەستەی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کورد بووە لە شاری مەھاباد‌ و ھەمان ساڵ لە کۆماری دیموکراتی کوردستان بە فەرمانی سەرکردایەتی‌ پلەی سەربازیی بۆ نەقیب (پێشەنگ) بەرزکراوەتەوە و وەکو فەرماندە لە سوپای کۆمار لە بەرەی گەلی قاسملۆ خزمەتی کردووە. ساڵی ١٩٤٦ لە ‌دوای نسکۆی کۆماری کوردستان لە ژێر فەرماندەیی جەنەراڵ مستەفا بارزانی دا بەرەنگاری سوپای ئەوکاتی ئێران بووەتەوە، لە ١٠ی نیسانی ساڵی ١٩٤٧ یەکێک بووە لەو ئەفسەرانەی لەبەر سەختی و نەخۆشی گرانەتا لە سەر پردی گادر خۆی ڕادەستی پۆلیسی عێراق دەکاتەوە و دەگەڕێتەوە عێراق و لە زیندانی ناوەندیی بەغدا بەند دەکرێت.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمەی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە حەوشەی بەندیخانەی ناوەندیی بەغدا ھاوڕێ لەگەڵ شەھیدان (مستەفا خۆشناو، محەمەد قودسی، عیزەت عەبدولعەزیز) لە پێش چاوی بەندکراوە کوردەکان لە سێدارە دەدرێن، تەرمەکەی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم ڕەوانەی شاری ھەولێر ‌دەکرێتەوە و لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوە بە ئامادەبوونی پارێزەر عەونی یوسف ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەوکاتی پارتی دیموکراتی کورد بەخاک دەسپێردرێت.

لە ساڵی ١٩٥٩ دا و لە یەکەمین سەردانیدا بۆ شاری ھەولێر، "مستەفا بارزانی نەمر" تاجەگوڵینەی لەسەر گڵکۆی شەھید خەیروڵا دانا‌ و لە ٢٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨یشدا بە ئامادەبوونی موحسین دزەیی، نوێنەری سەرۆک "مەسعود بارزانی" لە شاری ھەولێر پەردە لەسەر پەیکەری ناوبراو لادرا‌.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە حاجی مەشھوود دەکات

MONDAY, 16 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە کەسایەتیی ناسراوی دھۆک حەجی مەشھوود مەلا ئەمین کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

MONDAY, 16 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٣/١٦، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ خاتوو ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەنجام دا.

 
ناوی فەرمانبەرە گرێبەستەکان، بۆ پێدانی زەوی ئامادە دەکرێت

MONDAY, 16 MARCH 2026 15:03:43

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  ئامادەکاری دەکرێت دوای جەژن دەست بە وردبینی ناوی گرێبەستەکان بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێدانی زەوی، ئێستا چاوەڕێی گەیشتنی ناوی  گرێبەستەکان دەکەین بۆ ئەوەی دەست بە وردبینی بکرێت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌رپرسى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌

MONDAY, 16 MARCH 2026 13:03:01

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد.

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

MONDAY, 16 MARCH 2026 12:03:30

هه‌ولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارین ئەو یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و یەک بڕیاری سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان و قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان و دووبارە نەبوونەوەی ئەو تاوان و کارەساتە جەرگبڕانە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact