Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 20 JUN 2025 12:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەشەخۆراکی ھیچ ھاووڵاتییەک بەھۆی ئەو کێشەیەوە ڕاناگیرێت"
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- لەسەر داوای فراکسیۆنی پارتی، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەشەخۆراکی ھیچ ھاووڵاتییەک بەھۆی نەبوونی کارتی نیشتمانییەوە نابڕێت، پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، بەردەوام داکۆکی لە مافی ھاووڵاتییان دەکەین.

چیایی تەیموور، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی وەزیری بازرگانیی عێراقم کرد و بە نووسراوی فەرمی داوام لە وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵ کرد، دەربارەی گۆڕینی فۆڕمی خۆراک بۆ ئەلیکترۆنی و مەرجی ھەبوونی کارتی نیشتمانی، پێویستە دۆخی ھاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت، بەتایبەتی خەڵکی پارێزگای نەینەوا و قەزای شێخان، وەزیری بازرگانیی عێراق جارێکی دیکە جەختی کردەوە ئامادە نییە بەشەخۆراکی ھیچ ھاووڵاتییەک لەسەر نەبوونی کارتی نیشتمانی ببڕێت.

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی، لە سنووری پارێزگای نەینەوا و قەزای شێخان مامەڵەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی کاتی زۆری دەوێت، بەو ھۆیەوە ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتییان تا ئێستا نەیانتوانیوە کارتی نیشتمانی دەربھێنن.

چیایی تەیموور ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، وەزیری بازرگانی، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی ڕاسپارد ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و بەشەخۆراکی ھیچ ھاووڵاتییەک  بەھۆی ئەو کێشەیەوە ڕانەگیرێت، چونکە پێدانی بەشەخۆراکی مانگانە مافێکی زۆر سادەی ھاووڵاتییانە و وەک فراکسیۆنی پارتی داکۆکی لەو مافەی ھاووڵاتییان دەکەین و پێ لەسەر ئەوە دادەگرین کات بدرێتە ھاووڵاتییان بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی، ھەتا بتوانن بەو کارتە فۆڕمی خۆراک بکەن بە ئەلیکترۆنی.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

یەکێتی ئافرەتان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 22:06:44

هه‌ولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەختیان لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.

 
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک.گەرمیانی پارتی دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:13

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ 19ی حوزەیرانی 2025 هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (د.محەمەد ئەلحەسان) و شاندی یاوەری کرد.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:11

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی میری ئێزدیان دەکات

"بەھۆی ناکۆکی نێوان دوو دەسەڵاتی دادوەری ئەم دوو فەرمانە دەرنەکرا"

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:03

كه‌ركووك -KDP.info- ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (كه‌ركووك- گه‌رمیان)ی پارتی له‌ شاری كه‌ركووك کرد، دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد

هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب: شه‌قامی 30مه‌تری سۆران له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:28

سۆران -KDP.info-  سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران گوتی "پڕۆژه‌ی شه‌قامی 30 مه‌تری سۆران له‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی دایه‌." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact