Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 1 JUL 2025 19:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیر بۆ KDP: ساڵانە پێش ھاتنی وەرزی گەرما دوو ھەنگاوی پێویست دەنێین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بەھۆی ئەو ئامادەکاری و رێکارانەی ھەر زوو گرتوومانەتە بەر، توانراوە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکرێت، چونکە ئێمە ساڵانە پێش ھاتنی وەرزی گەرما دوو ھەنگاوی پێویست دەنێین.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئێمە ساڵانە ئامادەکاریی تەواو دەکەین لە کۆتایی زستان و سەرەتای ھاتنی وەرزی بەھار، تاوەکو پێش ئەوەی بگەینە وەرزی گەرما رێکارەکان بگرینە بەر، ئەوانیش دوو جۆرن، بەشێکی پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە ھەیە بە خۆپارێزی وەکو ڕشاندنی ئاژەڵ و شوێنی ئاژەڵەکان و بەشێکیشی پەیوەندی بە ئێمەوە ھەیە ئەویش ھۆشیارکردنەوە و ئامادەکردنی تاقیگە و پشکنینی شوێنەکانە، بۆ ئەوەی پێش تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە، حاڵەتەکان دەستنیشان و چارەسەر بکەین و بڵاو نەبێتەوە.

بەرزنجی گوتیشی، لە ھەرێمی کوردستان نەخۆشییە گوازراوەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵدان، بە تایبەت تای خوێنبەربوون، کە لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق ژمارەی حاڵەتەکان زۆر زۆر کەمترە و زۆریش لە ژێر کۆنترۆڵدایە و ڕێژەی مردنیش زۆر کەمە، ئەویش بەھۆی زوو دەستنیشانکردنی حاڵەتەکان و چارەسەرکردنیان، ئەمەش  خزمەت بە نەخۆشەکان دەکات و  وادەکات ڕێژەی مردن کەم بێت، بۆیە ئێستا دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.

وەزیری تەندروستی دەشڵێت، تیمەکانی ئێمە بەردەوام لە ئامادەباشیدا دەبن و لە ھەموو ھەرێمی کوردستان ئامادەکاریی باش کراوە و پێویستە ھاووڵاتیانیش تا بتوانن خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشییە بڵاو نەبێتەوە و کاریگەری لەسەر ھاووڵاتیان نەبێت، بۆیە ئێمەش ئەوەی پێویستە ئەنجاممان داوە و ئێستا نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و ڕێگرییەکی باش کراوە ئەو نەخۆشییە لە ھەرێمی کوردستان تەشەنە نەکات.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.

زێباری بۆ KDP: یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە

TUESDAY, 01 JULY 2025 11:07:00

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێت و ھاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن و بڕیارە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە سیستەمی بەرگریشیان بۆ دابین بکەن، بۆیە ئەمساڵ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کۆتایی پێدێت و ١١ فیرقە دروست دەکرێن.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact