هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ 78 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوی په‌ڕینه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی له ئاوی ئاراس بۆ خاكی سۆڤیه‌تی پێشوو تێده‌پەڕێت كه دوای هه‌ره‌سی كۆماری كوردستان بارزانی نه‌مر ئاماده نه‌بوو خۆ ڕاده‌ستی هیچ وڵاتێك بكات.
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و لە 18/6/1947 بارزانی نه‌مر، دوای ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له ڕۆژهه‌ڵات ڕووخا و بارزانی نه‌مر ئاماده نه‌بوو خۆی ڕاده‌ستی هیچ وڵاتێك بكات به‌یاوه‌ری 500 جه‌نگاوه‌ری بارزانی ڕێگای هاتونه‌هاتی سۆڤیه‌تی پێشووی گرته به‌ر.
بارزانی و بارزانییه‌كان دوای 53 ڕۆژ بڕینی ڕێگایه‌كی دژوار و سنووری سێ ده‌وڵه‌ت، خۆیان گه‌یانده ئاوی ئاراس و په‌ڕینه‌وه بۆ خاكی سۆڤیه‌تی پێشوو.
سه‌رۆك بارزانی، له‌باره‌ی ڕووداوی په‌ڕینه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له ئاوی ئاراس ده‌ڵێت "دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد، هەموو هەوڵی دوژمنان ئەوە بوو كۆتایی بە خەبات و تێكۆشانی گەلی ستەملێكراوی كورد بهێنن و ئیرادەی مرۆڤی كورد بشكێنن، بەڵام لەو داستانە مێژووییەدا ئیرادەی گەلەكەمان بەسەر پیلانی دوژمنان‌دا سەركەوت و ئەوە سەلمێندرا كە ئیرادەی بەرخۆدان و خۆبەدەستەوەنەدان لەنێو ڕۆڵەكانی گەلی كورد هەر دەمێنێت، ئەو ئیرادەیە لە هەموو هێز و سوپا و پیلانێك بەهێزترە، داستانی مێژوویی پەڕینەوەی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە ڕووباری ئاراس ڕەتكردنەوەی داگیركاری و بندەستی بوو، ئومێدی مانەوە و خەباتی لە دڵی گەلی كورد بە زیندوویی هێشتەوە.
د.شێرزاد زەکەریا، پسپۆڕ لە مێژووی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "پەڕینەوەی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە ئاوی ئاراس ڕووداوێکی مێژوویییە، چونکە بۆ ئەو سەردەمە بارزانیی نەمر تەحەدای وڵاتانی ناوچەکەی کرد و دوای خۆڕادەستکردنی قازی محەمەد، بارزانی و بارزانییەکان ئامادە نەبوون خۆیان ڕادەستی ھیچ وڵاتێک بکەن.''
دكتۆر شێرزاد زه‌كه‌ریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "لەو ماوەیەی بارزانیی نەمر لە یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو مایەوە، پاشگەز نەبووەوە لەو باوەڕەی ھەیەتی، چونکە ئەوکات شیوعیەت زۆر بەھێز بوو، بەڵام بارزانی ھەر لەسەر بیری نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی مایەوە تا ئەو کاتەی گەڕایەوە بۆ عێراق.
گەڕانەوەی بارزانیی نەمریش بووە ڕووداوێکی مێژوویی، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی باڵا لە عێراق پێشوازی لە بارزانی و ھەڤاڵانی کرا، ئەمەیش دەرخەری ئەو ڕاستییە بوو کە بڕیاری بارزانیی نەمر، بڕیارێکی دروست بووە لەو کاتەدا.''
قائید میرۆ