هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/6/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتیان، تاوتوێ کرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاتوو شه‌یخه، سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان سه‌رۆكى ئیمارات و سه‌ركردایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند و جه‌ختى له خواستى ئیمارات بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه.
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.