هه‌ولێر-KDP.info- شه‌وی ڕابردوو، دووشه‌ممه 2025/6/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز عه‌باس عراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
تیایدا دوایین پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسیۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ئیسرائیلیان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزیى زیاتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان.
له به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، هه‌ردوولا تیشكیان خسته سەر ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌ندیى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دووپات كرده‌وه.
مه‌ترسییه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بوو.