Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 14 JUN 2025 07:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕۆژی شه‌ممه‌ پرسەی تێکۆشەری گەلەکەمان کەریم شنگالی له‌ دهۆك بەڕێوەدەچێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر مەڕاسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان "کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٢، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەرۆک و سکرتێری حزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی ئاینی و پێکھاتە جیاوازەکان و سەرۆکی ھۆزانی کورد و عەرەب و ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان، لە شاری ھەولێر،  مەڕاسیمی پرسەی کەسایەتی و خەباتگێر و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان و وەزیری پێشوویی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو "کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو.

ھەروەھا ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥.٦.١٤ لە شاری دھۆک لە مزگەوتی سەیدۆ پرسەی خوالێخۆشبوو بەڕێوەدەچێت.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

FRIDAY, 13 JUNE 2025 22:06:44

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیل سەرجەم تاقیکردنەوەکانی بۆ ماوەی ھەفتەیەک دواخست.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە

FRIDAY, 13 JUNE 2025 16:06:47

هه‌ولێر-KDP.info- پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێ، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و وڵاتی سعودیە لەسەر ھێڵن بۆ گەڕاندنەوەی حاجییانی کوردستان، دەشڵێت، سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسروور بارزانی، لە خەمی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستانە بە سەلامەتی.

 
له‌ KDPیه‌وه‌ بڕیاری نوێ بۆ گەڕانەوەی حاجییان بزانه‌

FRIDAY, 13 JUNE 2025 15:06:13

مەدینە-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباڕی ئاینی ڕایگەیاند، ئێستا بڕیار درا سەرجەم حاجیانی عێراق بەڕێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە شارەکانیان، لەم شەوە پرۆسەکە دەستپێدەکات.

 
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

FRIDAY, 13 JUNE 2025 15:06:27

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سەبارەت بە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنن کە ئەم پێشھاتانە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە ھەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

هێمن هه‌ورامی و ماکسیم روبین بیروڕایان لە باره‌ی پەرەسەندنە سیاسیەکانه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ کرد

THURSDAY, 12 JUNE 2025 21:06:59

هەولێر-KDP.info- دكتۆر هێمن هه‌ورامی و ماکسیم روبین کونسولی گشتی روسیا بیروڕایان له‌ باره‌ی دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوخۆیی و عێراقی و ھەرێمایەتی و کاریگەریان لەسەر سەقامگیری و ھاوکێشەکان بە ئاراستە جیاجیاکان، ئاڵوگۆڕ کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact