دهۆك -KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند "تۆماركردنی ده‌نگده‌ران تا 20ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت."
به‌رپرسی ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێ "پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌مه."
خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆن به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاری داوه پرۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران تا 20ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت، ئەوەش ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی تا ئێستا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت نه‌یانتوانیوە خۆیان تۆمار بكه‌ن، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان تۆمار ناكه‌ن ناتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكه‌ن."
خالید عه‌باس گوتیشی "تا ئێستا ڕێژه‌ی تۆماركردن له سنووری پارێزگای دهۆك گه‌یشتووەته سه‌رووی 82%، به‌وه‌ش پارێزگای دهۆك له تۆماری بایۆمه‌تری له‌سه‌ر ئاستی عێراق به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، هه‌روه‌ها توانیومانه 30هه‌زار ده‌نگده‌ری ئاواره‌ش تۆمار بكه‌ین."
به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نزیكه‌ی دوو ملیۆن ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری عێراق تۆماری ده‌نگدانیان نوێكردووەته‌وه و 21 ملیۆن و 223 هه‌زار ده‌نگده‌ریش بوونه‌ته خاوه‌ن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان."
قائید میرۆ