ھەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ ده‌ڵێ "له وه‌رگرتنی گه‌نم به‌غدا جیاكاری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دەکات، ئێمەش داوای زیادكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردووه."
زۆزان كۆچه‌ر، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ساڵانه به‌پێی پلان به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران له عێراق وه‌رده‌گیرێت، به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ ته‌نیا 400 تۆن گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش ناعه‌داله‌تییه، چونكه ته‌نیا گه‌نمی ئاوی و ئه‌وه‌ی به مه‌ڕه‌شه داچێندراوه وه‌رده‌گیرێت، واته ئه‌و گه‌نمه‌ی دێمه‌كاره له‌لایه‌ن بازرگانیی عێراقه‌وه وه‌رناگیرێت."
جێگری سه‌رۆكی كشتوكاڵ ده‌شڵێت "ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی كشتوكاڵ به نووسراوی فه‌رمیی داوای زیادكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان‌مان له وەرگرتنی گه‌نم كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای وشكه‌ساڵی به‌رهه‌مێكی زۆری گه‌نم هه‌یه و ئه‌ركی حكوومه‌ته وه‌ریبگرێت."
زۆزان كۆچه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "به‌غدا هه‌موو گه‌نمی جووتیارانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق وه‌رده‌گرێت تەنانەت ئه‌وه‌ی لە ده‌ره‌وه‌ی پلانی ساڵانه‌شه، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش بكرێت له وه‌رگرتنی گه‌نم، به‌هانه‌ی عێراق نه‌بوونی سویله‌یه، كه‌چی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق پاره هه‌یه هه‌رچه‌ند به‌رهه‌م هه‌بێت ڕاده‌ستی سایلۆكان ده‌كرێت."
قائید میرۆ