هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند بۆ نەهێشتنی دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممه ۱۱ی ٦ی ۲۰۲٥ یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە نوێنەرایەتی کوێستان موحەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی کرد.
بەڕێوەبەری گشتی لە سەردانەکەیدا دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵانی لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان باس کرد و پلانی وەزارەتی کاری بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە خستەڕوو.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.
