ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامیدا رایگەیاند: بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسینگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگیپێدان و چاودێرییه تایبەتەی ئه‌م دوایییه له ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ریدا له ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسینگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگیپێدان و چاودێرییه تایبەتەی ئه‌م دوایییه له ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ریدا له ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.
خوالێخۆشبوو لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، خزمه‌تێكى پزیشكیى زۆر باش و مامه‌ڵه‌یه‌كى مرۆیى و جوامێرانه‌ى باڵاى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى پێشكه‌ش كرا و هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ ئه‌وه‌ى باشترین چاودێریى پێ ببه‌خشرێت كه مایه‌ى سوپاس و پێزانینى زۆرى ئێمه‌یه.
هەروەها ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌شیان ده‌كه‌م بۆ هەڵوێستى به‌رزى برایەتییان بە ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تەرمی خوالێخۆشبوو بۆ نیشتمان کە نیشانه‌یه‌كى ڕاستەقینەی پەیوەندیى پته‌و و گیانى برایەتیی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراته به سەرکردایەتی و گەلى هه‌ردوولاوه. ئەم هەڵوێستە مرۆیى و جوامێرییه‌ى ئه‌وان به‌زر هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و بۆ هه‌میشه به مایه‌ى پێ‌زانین و سوپاسگوزاریی گەل و سەرکردایەتیی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا سوپاسگوزارى و پێزانینى خۆمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و پشتیوانییه‌ى ئیمارات دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌گشتى پێشكه‌ش به عێراق بە هه‌رێمى كوردستانەوە، ده‌كات. ئه‌و پشتیوانییه ڕاستگۆیه‌ى كه پته‌ویى په‌یوه‌ندیى دۆستایه‌تى و برایه‌تیى نێوانیان ده‌رده‌خات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان