Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 02:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەریم شنگالی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی بەھۆی کۆچی دوایی کەریم شنگالی تێکۆشەر و کەسایەتیی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەری گەلەکەمان و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند.

دەقی پەیامە ھاوخەمییەکەی سەرۆك بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ تێکۆشەر و کەسایەتیی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەری گەلەکەمان و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەریم شنگالی بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلەکەمان و پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە یەکێک لە کادیرە لێھاتوو و ماندوونەناسەکانی پارتی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بووە و لە دەستپێک و ھەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵاندا فەرماندەیەکی چالاک و سەرەکی بووە و ھەروەھا لە سەردەمی خەباتی شاخ و لەدوای ڕاپەڕین و لە کاروباری سیاسی و ئیداری و دیپلۆماسیدا ئەرکەکانی خۆی دڵسۆزانە و زۆر بەباشی بەجێ گەیاندووە.

خوالێخۆشبوو کەیم شنگالی پێشمەرگەی ڕێبازی بارزانی و کوردایەتی بوو. بۆ منیش وەک ھەڤاڵێکی نزیک و ھاوڕێی ڕێگەی خەبات بوو و تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و بەدیھاتنی ئامانجە باڵاکانی گەلی کوردستان تەرخان کرد و لەدەست دانی کۆستێکی گەورەیە.

سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکار و ھەڤاڵانی کەریم شنگالی و سەرکردایەتیی و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و ھەموو شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازانی کوردستان دەکەم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر ٩٥٪ی کارەکانی تۆڕی ناوخۆ و بەستنەوەی ھێڵەکانی تەواوبووە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی ھەولێرن و تا ئێستا توانراوە ٩٥٪ی تەواوی کارەکان ڕاپەڕێندرێن.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات

THURSDAY, 12 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.

 
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

THURSDAY, 12 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 12 MARCH 2026 17:03:35

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact