Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 5 MAR 2026 15:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبى سیاسیى پارتى کۆچى دوایى سیاسەتمەدارى گەلەکەمان (کەریم شنگالى) ڕادەگەیەنێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی بەھۆی کۆچی دوایی کەریم شنگالی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری پارتی و وەزیری پێشووی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامە ھاوخەمییەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری دیاری گەلەکەمان (عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵا) ناسراو بە (کەریم شنگالی) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسییی پارتیمان ڕادەگەیەنین، کە دوای ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کۆچی دواییکرد.

ھەڤاڵ (کەریم شنگالی) لە ساڵی (١٩٥٠) لە شاری مووسڵ لە دایکبووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵی و لە تافی لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتیمانەوە دەکات و بە ماوەیەکی کەم و لە ساڵی (١٩٦٩) بەھۆی توانا و دڵسۆزییەوە پلەی ئەندامی لیژنە ناوچەی لە لقی پێنجی پارتیمان لە بەغدا پێدەدرێت، لە ساڵی (١٩٧١) بڕوانامەی بە کالۆریۆس لە یاسا لە زانکۆی بەغدا بەدەست دێنێت و بۆ ماوەی ٢ ساڵ کاری پارێزەری دەکات و پاشان لە ساڵی (١٩٧٣) پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکات و، لە ساڵی (١٩٧٥) لە دوای نسکۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ژیانی ئاوارەیی ھەڵدەبژێرێت و ڕوو لە وڵاتی ئێران دەکات و بەھۆی لێھاتوییەوە ئەرکی ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی ئاوارەکانی لە وڵاتی ئێران پێ دەسپێردرێت.

یاساناس و سیاسەتمەداری گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (کەریم شنگالی) لەساڵی (١٩٧٦) دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی لە شۆرشی گوڵان و بەشداری چالاکیەکانی ھێزی پێشمەرگە دەکات، دواتر لە ساڵی (١٩٧٩) ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نۆیەمی پارتیمان بووە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ساڵی (١٩٩٣) لە کۆنگرەی یانزەیەمی پارتیماندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ھەڵدەبژێردرێت و لە کۆنگرەی دوانزەیەمیشدا لە ساڵی (١٩٩٩) جارێکی دیکە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ھەڵدەبژێردرێتەوە و لە کۆنگرەی سیانزەیەمی پارتیماندا لە ساڵی (٢٠١٠) بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دواتریش ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێردرێت و لە ئەرک و کاری پارتایەتی بەردەوامدەبێت تا لە کۆنگرەی چواردەمی پارتیمان لە ساڵی (٢٠٢٢) داوای بەخشین لە جەنابی سەرۆک و کۆنگرە دەکات و بەھۆی نەخۆشی خۆی بۆ ئەندامی کومیتەی ناوەندی پارتیمان ھەڵنابژێرێتەوە.

ھەڤاڵ (کەریم شنگالی) تەمەنێکی پڕاوپری لە خەبات و کۆڵنەدانی سەر ڕاست و خۆنەویستانە بەسەربرد، ھەمیشە نموونەی دڵسۆزی و کەسایەتی پاک و لەخۆبردوو بوو، کادیرێکی سیاسیی قاڵبووی نێو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی حزبی و سیاسی بوو، ھەربۆیەش لەلایەن سەرۆک بارزانی و لە نێو ھەڤاڵانی جێگای متمانە و  مایەی رێز و خۆشەویستی زۆر بوو.

ھەڤاڵی کۆچکردوومان بەدرێژایی تەمەنی پڕ بەخششی خەباتی جیا لە بەرپرسیاریتی حزبی چەندین بەرپرسیاریەتی و ئەرکی سەخت و قورسی سیاسی و سەربازی و ئیداری دیکەی پێسپێردراوە و لە کابینەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری ناخۆ بووە و دوا وێزگەی کار و خزمەتیشی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بوو، کە ھەرگیز درێغی نەکردووە لە بەئەنجام گەیاندنی گشت ئەو ئەرکانەی.

لە کۆچی دوایی ھەڤاڵ (کەریم شنگالی) بە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و خۆمان و لە خانەوادە و، لە کەسوکار و تێکۆشەران و ھاوخەبات و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو و، گشت ئۆرگانەکانی پارتیمان و یەکەیەکەی کادیر و ئەندامانی پارتیمان و خەڵکی کوردستان دەکەین.

ئاسوودەیی بۆ روحی پاکی دەخوازین و دواکارین لە خوای گەورە ھەڤاڵ و سەرکردە و سیاستەمەداری گەلەکەمان (کەریم شنگالی) بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ھەڤاڵ و ھاوکاری تێکۆشەرمان (کەریم شنگالی)، ڕێگا و ڕێبازی ھەمیشە پڕ ڕێبوار بێ...

اناللە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەعید خەلیل خۆشەڤی

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:21

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەعید خەلیل خۆشەڤی پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
بریکاری وەزارەتی بازرگانی: جوڵەی بازرگانی بەردەوامە

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:38

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت"دڵنیایی دەدەینە ھاووڵاتییان کاڵای زۆرمان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و جوڵەی بازرگانیش بەردەوامە، ھیچ پێویست ناکات بترس و بچن کاڵای زۆر بکرن، چونکە دۆخەکە ئاساییە و تیمەکانیشمان بەچڕی چاودێریی بازاڕ دەکەن."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (مامەند ئاغای گربداغ)ی دەکات

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:40

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساڵح مامەند ئاغا) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی هەڤاڵی بەڕێز (مامەند ئاغای گربداغ)ی دەکات.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەشێک نین لە پیلانی پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان دژی ئێران

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:17

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05ـی ئاداری 2026، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە گوایە هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە پلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنەوەی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو خاکی ئێران و رایگەیاند، ئەو جۆرە راپۆرتانە "بە مەبەست" بڵاودەکرێنەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەعید خەلیل خۆشەڤی دەکات

THURSDAY, 05 MARCH 2026 12:03:02

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی)، هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاریان دەربڕی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact