Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 JUN 2025 09:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بریکاری وەزارەتی بارزگانی وردەکاری وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP دەخاتەڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بارزگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە لە ھەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، بەڵام بەغدا تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن وەردەگرێت، بەرھەمی ئێمەش زۆر لەوە زیاترە.

سەروەر ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمساڵ لە چوار پارێزگای ھەرێمی کوردستان ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە گەنم وەردەگرین، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی مانگ دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکرێت، سەرەتا لە پارێزگای سلێمانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وەرگرتنی گەنم ڕادەگەیەنین، چونکە ناوچەکان کەشوھەوایان جیاوازەو ھەر کاتێک گەنم ئامادەبێت لە جووتیاران وەردەگیرێت، لە دھۆک لە چوار سایلۆ گەنم وەردەگیرێت، لە زاخۆ، لە فایدە، لە شێخان، لە ڕوڤیا و لە ھەولێر و گۆڕەپانی کۆیە گەنم وەردەگرین، سایلۆی قوشتەپە ٣٨ ھەزار تەن گەنمی ساڵی ڕابردووی تێدا ماوە و بەکار نەھاتووە بۆیە گەنم وەرناگیرێت. 

سەروەر ھاواری گوتیشی: لە پارێزگای سلێمانی، واتا لە ڕانیە، پیرەمەگروون، چەمچەماڵ گەنم وەردەگرین، هەروەها لە کەلاریش لە بنکە گەنم وەردەگرین، کە سایلۆکەی سێ ساڵە تەواو بووە بەڵام بەغدا ڕەزامەندی نەداوە بۆیە ناتوانێت گەنم وەربگرێت، هاوکات ئەمساڵ وەک سایلۆی تازە تەنیا لە ڕوڤیا و لە سەیدسادق وەردەگرین، لە ھەڵەبجەش لە بنکەی ھەڵەبجە وەردەگرین، کە سایلۆیەکەیان ٧٥%ی تەواو بووە.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت: ئەمساڵ حکوومەتی عێراق تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن گەنم لە ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت، سەرەڕای کەمبارانی بەرھەمی ئاویمان زۆرە و بەرھەم زیاترە، بەڵام بەغدا بە بیانووی ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان گەنمی پار ٣٢٢ ھەزار تەن ماوە بەکارنەھاتووە ئەمساڵ تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن گەنم وەردەگرن، چونکە عێراق  لە جیاتی بەکارھێنانی گەنمی ھەرێمی کوردستان دەچێت لە پارێزگاکانی خۆی گەنم بەکاردێنێت، بۆ ئەوەی بە ھەرێمی کوردستان بڵێن ئێوە گەنم لە سایلۆکانتان ماوە و تەنیا ئەو بڕەتان لێ وەردەگرین، چەندین جاریش داوامان کردووە ئەو گەنمە بەکاربێنن، لەبەر ئەوەی یەکێک لە ھەڵسەنگاندنەکان بۆ وەرگرتنی گەنم پێوانەکردنی ھەر ناوچەیەکە لە چەندێتی گەنمی ھەڵگیراو، جا بۆ ئەوە وادەکەن خۆیان گەنمیان نەمێنێت، خۆیان گەنمی زیاتر وەرگرن و بە ئێمە بڵێن ئێوە گەنمتان ھەیە کەمترتان لێ وەردەگرین.

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر عادل باخەوان دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 23:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکیان، پەیوەندیی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد و سەرەخۆشیی خۆیانی بە خانەوادەکەیان گەیاند.

سەرۆکی حکوومەت سه‌ره‌خۆشیی له‌ عادل باخه‌وان ده‌كات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د.عادل باخەوان کرد بەھۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (سەردار لەتیف ڕەشید) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سەردار لەتیف ڕەشید)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (د.عادل باخەوان) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 15:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی ئەحمەد عوبێد شەمێرانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی کاتی گەڕانەوەی حاجییانه‌وه‌ بۆ KDP ده‌دوێت

SATURDAY, 07 JUNE 2025 21:06:28

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دوایین رێوڕەسمە ئاینییەکان بەڕێوەدەچن و گەڕانەوەی گەشتی ئاسمانیش نێوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێدەکات و گەشتی وشکانیش کەمێک لەو وادەیە زووتر دەبێت".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact