ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دوایین رێوڕەسمە ئاینییەکان بەڕێوەدەچن و گەڕانەوەی گەشتی ئاسمانیش نێوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێدەکات و گەشتی وشکانیش کەمێک لەو وادەیە زووتر دەبێت".
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند، "حاجییان ئەمشەویش لە مینا دەمێننەوە و سبەیش کۆتایی بە رێوڕەسمەکان دێت".
نەبەز ئیسماعیل گوتی، "سوپاس بۆ خودا، هەموو شتێک باشە و ئەم ساڵ هیچ حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانی لەدەستنەداوە".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی، "تەنیا رێکارێک مابێت ئەوەیە کاتێک حاجییان دەگەڕێنەوە، بە چەند کاتژمێرێک پێش گەڕانەوە دەچن تەوافی ماڵئاوایی دەکەن".
لەبارەی کاتی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان، نەبەز ئیسماعیل زیاتر گوتی، "دەسەڵاتی گەڕانەوە لای عێراقە، بەڵام بەگوێرەی زانیاری ئێمە، گەڕانەوەی گەشتی ئاسمانی نێوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێدەکات و گەشتی وشکانیش کەمێک لەو وادەیە زووتر دەبێت".