Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 JUN 2025 10:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری پەروەردە بۆ KDP: گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندندا دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ٢١٤ قوتابخانەی تازە دروست کراون، ھەزار و ٦٧٠ قوتابخانەش نۆژەن کراونەتەوە و ٦٢٧ پۆلی نوێش دروست کراون. هاوکات دەشڵێ، لە پێداچوونەوە بە پڕۆگرامیش زیاتر لە ٥٠٠ ناونیشان گۆڕدراون بەبێ ئەوەی یەک دینار تێچووی ھەبێت، کە ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیا بووایە بە دەیان ملیۆن دۆلار تێچووی دەبوو.

دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بۆ ئەمساڵ گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندندا دەکرێت لە ئاستی بنەڕەتی و ئاستی ئامادەییش کە تاوەکو ئێستا وەزارەتی پەروەردە ٥٠٧ ناونیشانی گۆڕیوە، واتا ئەو گۆڕانکاریانەی کراویشن ھیچ پارەی تێنەچووە و ھەموو بە ھەوڵی مامۆستا و سەرپەرشتیار و مامۆستایانی زانکۆ خۆبەخشانە کراوە ئەگەر پاداشتێک یاخود سوپاسێکمان کردبن، بەڵام گرێبەست بە یەک دیناریش بۆ گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندن نەکراوە، کە ٥٠٧ پەرتووک گۆڕاون، لەوانە پەرتووکی زانستی پۆلی پێنجەم کە پارساڵ پۆلی چوار کرا و ساڵانی پێشتر پۆلی یەک و دوو و سێ کرا، کە ئەگەر لەگەڵ کۆمپانیا بیکەی بە دەیان ملیۆن دۆلاری پێویستە، ئەوەی ئێمە کردوومانە یەک دینار تێچووی نەبووە و ھەمووی بە ھەوڵ و ماندووبوونی مامۆستا و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خۆمان کراوە، ئەوەش ئەو بەڵێنە بوو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ١٠-٧-٢٠١٩ دابووی لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی خوێندندا بکرێت.

وەزیری پەروەردە باس لەوەش دەکات، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ٢١٤ قوتابخانە دروست کراون، کە بەشێکی لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوون و بەشێکی لە ڕێگەی سەرمایەدارەکان و بەشێکیشی لە ڕێگەی وەبەرھێنان بووە و زیاتر لە ھەزار و ٦٧٠ قوتابخانە نۆژەن کراوەتەوە و ٦٢٧ پۆلی نوێی خوێندن دروست کراون، بۆیە سەرەڕای ھەموو قەیرانەکان ئەو کارانە کراون لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئێستاش پڕۆپۆزەڵمان ئامادە کردووە بۆ دروستکردنی قوتابخانەی تازە بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە و ھەر کاتێک پارەی بۆ تەرخان کرا، ئەوانیش دروست دەکرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر عادل باخەوان دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 23:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکیان، پەیوەندیی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد و سەرەخۆشیی خۆیانی بە خانەوادەکەیان گەیاند.

سەرۆکی حکوومەت سه‌ره‌خۆشیی له‌ عادل باخه‌وان ده‌كات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د.عادل باخەوان کرد بەھۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (سەردار لەتیف ڕەشید) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سەردار لەتیف ڕەشید)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

بریکاری وەزارەتی بارزگانی وردەکاری وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP دەخاتەڕوو

SUNDAY, 08 JUNE 2025 16:06:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بارزگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە لە ھەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، بەڵام بەغدا تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن وەردەگرێت، بەرھەمی ئێمەش زۆر لەوە زیاترە.

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (د.عادل باخەوان) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 15:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی ئەحمەد عوبێد شەمێرانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact