Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 20 JUN 2025 12:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندراوى کۆبوونەوەى هاوبەشى حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  دەقی راگەیاندراوی کۆبوونەوەى هاوبەشى حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان

٣١/٥/٢٠٢٥ لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەکى هاوبەشمان ئەنجامدا بەمەبەسىتى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى کوردستان و عێڕاق و، کێشە و گرفتەکانى نێوان هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، بەتایبەتى دوا بریارى نادەستوورى و نایاسایی وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، دواى گفتوگۆکردن و ڕاگوڕینەوەى پێویست لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە دژ بە ئیرادەى گەلى کوردستان و قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستان.

بەپێى دەستوورى هەمیشەیى عێراق و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و یاساى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى عێراق و ڕێککەوتنەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، پێویستە حکومەتى فیدراڵى پابەندبێت بەئەرک و ئیلتیزاماتى خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان و، مافى مووچەخۆرانى هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکومەتى فیدراڵ دوربکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەرئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکەشە بۆیە لەبەرژەوەندى هێچلایەکدا نابێت.

ئێمە وەکو هێز و لایەنە سیاسییەکانى گشت پێکهاتەکانى کوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگرى مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و  مامۆستایان و گەلى سەربەرزى کوردستان بەگشتى، دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەى بەرژەوەندى هاوڵاتیان و هەرێمى کوردستان دەبێت و بژاردەى گفتوگۆ و دانوستاندن بە بە باشترین ڕێگە چارە دەزاین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان کاتدا گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان.

حزب و لایەنە کوردستانییەکان:
1. یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان.
2. بزووتنەوەى گۆڕان.
3. پارتى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان.
4. بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان.
5. حزبى شیوعى کوردستان.
6. بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى کوردستان.
7. حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.
8. پارتى ڕەنجدەرانى کوردستان.
9. پارتى پارێزگارانى کوردستان.
10. یەکێتیى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.
11. بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان.
12. پارتى نەتەوەیى کوردستان
13. بزووتنەوەى ڕزگارى دیموکراتى کوردستان.
14. حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان.
15. پارتى بنیادى دیموکراتى کوردستان.
16. بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان.
17. هاوپەیمانى نیشتمانى.
18. حزبى ڕزگارى کوردستان_دەستەى سەرۆکایەتى.
19. پارتى دیموکراتى تورکمان.
20. پارتى نیشتمانى تورکمان.
21. پارتى ڕزگارى نەتەوەیى تورکمان.
22. پارتى یەکگرتووى تورکمان.
23. بزووتنەوەى تورکمانى بێلایەن.
24. پارتى گەشەپێدانى تورکمان.
25. پارتى چاکسازى تورکمان.
26. پارتى گەلى تورکمانى عێراق.
27. بەرەى تورکمانى.
28. بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان.
29. پارتى گەزەنگى تورکمان.
30. پارتى ئیرادەى نیشتمانى تورکمان.
31. پارتى تورکمان ئیللى.
32. لیستى میللەت.
33. لیبراڵى تورکمانى.
34. پارتى یەکێتى دیموکراتى کلدانى.
35. پارتى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدانى.
36. حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن.
37. پارتى ئەنجوومەنى میللى کلدانى سریانى ئاشوورى.
38. ڕەوتى شلاما.
39. پارتى بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریانى.
40. کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى ئەرمەن.
41. دەستەى کارگێڕى بەڕێوەبردنى طائیفەى ئەرمەن.
42. ڕابیتەى کلدانى جیهانى.
43. پارتى دیموکراتى کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

یەکێتی ئافرەتان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 22:06:44

هه‌ولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەختیان لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.

 
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک.گەرمیانی پارتی دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:13

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ 19ی حوزەیرانی 2025 هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (د.محەمەد ئەلحەسان) و شاندی یاوەری کرد.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:11

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی میری ئێزدیان دەکات

"بەھۆی ناکۆکی نێوان دوو دەسەڵاتی دادوەری ئەم دوو فەرمانە دەرنەکرا"

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:03

كه‌ركووك -KDP.info- ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (كه‌ركووك- گه‌رمیان)ی پارتی له‌ شاری كه‌ركووك کرد، دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد

هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب: شه‌قامی 30مه‌تری سۆران له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌

THURSDAY, 19 JUNE 2025 19:06:28

سۆران -KDP.info-  سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران گوتی "پڕۆژه‌ی شه‌قامی 30 مه‌تری سۆران له‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی دایه‌." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact