Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 JUN 2025 09:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەی مووچە ڕێککەوتنێکی سیاسییە؟
| KDP.info


فازڵ میرانی

ڕژێمە سیاسییەکان پەنا دەبەنە بەر بەخشینی پاداشت، مووچە و ئیمتیازات بە تاکەکان، گرووپەکانی فشار، دڵسۆزان یان نوێنەرەکانیان بەپێی سروشتی سیستەم یان دەزگاکە و هەروەها بەپێی سروشتی ئەو کارەی، کە پێیان دراوە و جێبەجێیان کردووە.

ئێستا هەزاران نموونەی کۆن و نوێ هەن، کە زۆرێک لە ڕێکخراوە سیاسی و ئایدیۆلۆژییە بیانییەکان لەوانەیە بە چەندین شێوە پشتگیری وەربگرن، لەوانە: مووچەیان بۆ بڕابێتەوە.

بەڵام فەرمانبەرانی حکوومەت، کە هەموو مەرجەکانی دامەزراندنیان تێدایە مووچەکانیان بە پاڵپشتی یاسایی و دەقێکی ڕوون و ئاشکرا وەردەگرن و هەندێک لەو فەرمانبەرانە تەنانەت پێش گۆڕینی سیستەمی سیاسی کاریان کردووە و ئەوانە بەپێی یاسای دیسپلین بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت لە عیراق دا هیچ دەقێک یان بڕگەیەک یان ماددەیەک لە ماددەکان یاسایان بەسەردا جێبەجێ نابێت لە  سزاداندا وەک ئەو فەرمانبەرەی، کە بە بڕینی مووچەکەی سزا دەدرێت.

بەپێی بڕگەی سێیەمی یاسای ناوبراو، ئەگەر بڕیارە فەرمانبەرێک سزا بدرێت دەبێت پلە بە پلە سزا بدرێت هەر لە سەرنجڕاکێشان بۆ ئاگادارکردنەوە و پاشان بڕینی مووچە دەست پێ بکات بۆ ئەو سزایەی، کە پێویست دەکات فەرمانبەرێکی پێ سزا بدرێت نەک فەرمانبەرانی میللەتێک بەبێ ئەوەی هیچ کەموکوڕییەکیان هەبێت سزا دەدرێن.

ئەم دەقە وەبیر ئەو کەسانە دەهێنمەوە، کە بە بڕین و سازشکردن یان دواخستنی مووچەکانیان سزای فەرمانبەرانی کوردستان دەدەن و ئەو پرسیارە دووبارە دەکەمەوە فەرمانبەرانی کوردستان تاوانبار نین و بۆچی لەگەڵ کێشەکانی سیستەمی فیدراڵییان تێکەڵ دەکەن؟

فەرمانبەرانی کوردستان فەرمانبەرانی عێراقین لە هەموو ڕوویێکەوە، ناو و ناونیشان و وێنە و داتاکانیان ئەوە نیشان نادەن، کە بیانین یان هێزێکن، کە ئۆپەراسیۆن بۆ بەرژەوەندی وڵاتێکی تر دەکەن. دەسەڵات بەرپرسیارێتییە، ئەرکە و نەک  تەشریفاتی.

شەرمەزارییە، کە دەسەڵاتداران ئەو کەسانە هەراسان دەکەن، کە کارەکانیان ئەنجام دەدەن و هەڵمەتی میدیایی لە فەرمیەوە تا بە سێبەرڕادەگات دەستپێدەکەن و ڕێوشوێنی سزادان دژی ئەو کەسانە دەگرنە بەر، کە هیچ سەرپێچییەک یان تاوانێکیان نەکردووە.

فەرمانبەرانی کوردستان ڕێککەوتنێکی سیاسی نین و بە یەک چاو تەماشا ناکرێن لەگەڵ هاوتاکانیان لە عێراقدا.

 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر عادل باخەوان دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 23:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکیان، پەیوەندیی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد و سەرەخۆشیی خۆیانی بە خانەوادەکەیان گەیاند.

سەرۆکی حکوومەت سه‌ره‌خۆشیی له‌ عادل باخه‌وان ده‌كات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د.عادل باخەوان کرد بەھۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (سەردار لەتیف ڕەشید) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سەردار لەتیف ڕەشید)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

بریکاری وەزارەتی بارزگانی وردەکاری وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP دەخاتەڕوو

SUNDAY, 08 JUNE 2025 16:06:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بارزگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە لە ھەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، بەڵام بەغدا تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن وەردەگرێت، بەرھەمی ئێمەش زۆر لەوە زیاترە.

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (د.عادل باخەوان) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 15:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی ئەحمەد عوبێد شەمێرانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact