Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 02:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بەھێزی ئاراستەی دوژمنانی کورد کرد
| KDP.info


ڕاژان عەبدوڵرەحمان پیرۆ

بەر لەوەی باسی شۆڕشی گۆڵان بکەین، دەبێ باسی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بکەین کە بۆ ماوەی نزیکەی ١٤ ساڵ بەردەوام بوو، شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین و بەھێزترین شۆڕشی کورد بوو، پەیامی ڕاستەقینەی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانی بە ھەموو مرۆڤایەتی گەیاند وەک دۆزێکی نەتەوەیی ڕەوا.

شۆڕشی ئەیلوول لەنێو گەرمەی جەنگی سارددا ھەڵگیرسا کە تا بڵێی قۆناغێکی سەخت و دژوار بوو، ململانێی زلھێزەکان لەسەر بەرژەوەندیەکانیان گەیشتبوو لوتکە و، ھاوتەریب بوونی بە بەرژەوەندیەکانیان بووە ھۆی ئەوەی کە گەلەکۆمەکی لە دژی شۆڕشی ئەیلوول دروست بکرێت و ڕێککەوتننامەی خیانەتکارانەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥ زایینی بەسەر دابێت و شۆڕش بۆ ماوەیەکی کاتی لە ڕووی چەکداریەوە بوەستێندرێت.

شایانی باسە شۆڕشی ئەیلوول بناغەیەکی پتەوی دانا بوو لە ھەستی نەتەوایەتی و ئینتیمای نیشتیمانی، ئەمەش ھۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ درێژەپێدان بە خەبات و تێکۆشان و لەسەر بڕیاری “بارزانی نەمر” جارێکی تر لە ٢٦ گۆڵانی ١٩٧٦ زایینی شۆڕشی گۆڵان وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزن ھەڵگیرسایەوە، وەچەرخانێکی سیاسی مەزن ھێنایە ئاراوە و تاکو ساڵی ١٩٧٩ زایینی بەردەوام بوو.

شۆڕشی گوڵان لەو ئان و ساتە دژوارەدا توانی لە ڕووی سیاسی و تەنزیمی و شەڕی پارتیزانی بەھێزەوە ھاتبووە نێو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشاندا بە جۆرێک کە ھەموو دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانی ھەراسان کردبوو چ لە ئاستی دەرەوە یان ناوەوەی کوردستان.

گوڵان پەیامێکی زۆر بەھێزی ئاراستەی دوژمنانی دۆزی ڕەوای کورد کرد و ئەوەی سەلماند، کە ھەر چەند پیلان بگێڕن بۆ لە نێوبردنی کورد، کورد ھەر زیندووە و نامرێت و لە تێکۆشانیش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئامانجی کۆتایی خۆی دەپێکێت.

شۆڕشی گۆڵان دوو سەرکردەی بەھێز و مەزنی وەک سەرۆک “مەسعود بارزانی” و “کاکە ئیدریسی” ھەمیشە لەیاد لە ژێر سایەی بارزانی نەمردا سەرپەرشتی شۆڕشی گوڵانیان دەکرد بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە.

شۆڕشی گوڵان سەرەڕای ئەوەی کە شۆڕشێکی سیاسی و لەشکری بوو، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا شۆڕشێکی جەماوەری بوو کە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان لەلایەن جەماوەرەوه‌ پاڵپشتی دەکرا، بۆیەش گوڵان و جەماوەر ببوون بە تەواوکاری یەکتر و لە یەکدی جیان نەدەکرانەوە.

شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان ھێشتا بەردەوامیان ھەیە، دوێنێ لە خەباتی چەکداری و ئەمڕۆش لە خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی و شارستانیدا، چونکە ئەو بناغەی لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا دانرا بوو لە پێناو داواکاری و داخوازیە ڕەواکانی گەلی کوردستان ئەمڕۆ کورد لەسەر ھەمان بناغە ھەنگاو دەنێت بۆ بە دەستھێنانی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی و دۆزی کوردیش ئەمڕۆ لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وھەرێمایەتی بە گشتی چووەتە نێو ھاوکێشە نێودەڵەتیەکان و، وەک ژمارەیەکی بەھێز سەیر دەکرێت.

خەبات لەسەر بنەمای کوردایەتی بەردەوامە و، ئاڵا ھەڵگری پرەنسیپی کوردایەتیش ھێژا “سەرۆک بارزانیە”.




دوایین هەواڵەکان

شارەزوور و ھەورامان، بە نەمامچاندن یادی ١٢٣ ساڵەی بارزانی نەمر دەکەنەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 23:03:00

​شارەزوور-KDP.info-​ بە بۆنەی ١٢٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، لە سنووری قەزاکانی خورماڵ و سەیدسادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمامچاندن ئەنجام درا.

 

لقی ٦ی ئەورووپای پارتی یادی بارزانیی نەمری بەرز ڕاگرت

SATURDAY, 14 MARCH 2026 22:03:00

ئەورووپا-KDP.info-​ لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی، یادی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی، بارزانیی نەمری کردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو کارێزمایە لە یەکخستنی گەلی کورد و خەبات لە پێناو مافە ڕەواکاندا.

 

سەرۆکی حکوومەت و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

SATURDAY, 14 MARCH 2026 21:03:00

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە توندی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە بەغدا شەرمەزار کرد.

دهۆک بە خەڵاتی کۆرپەکان یادی بارزانی و ڕاپەڕین دەکاتەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 21:03:41

دهۆک-KDP.info-​لە هەنگاوێکی مرۆیی و نەتەوەییدا کە تێیدا مێژوو و نەوەی نوێ یەکتریان گرتەوە، شاری دهۆک یادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر و ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی بە کۆمەڵێک چالاکیی جیاواز بەرز ڕاگرت، کە تێیدا دەستپێشخەرییەکی تایبەت بۆ خەڵاتکردنی ئەو منداڵانە ئەنجامدرا کە لەم ڕۆژە مێژووییەدا لەدایکبوون.

 
مستەفا بارزانی مەشخەڵە دانەمرکاوەکەی ئیرادەی کورد

SATURDAY, 14 MARCH 2026 21:03:05

سەگڤان هالۆ

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact