Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 JUN 2025 10:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شۆڕشی گوڵان، هەڵگیرسانەوەی مەشخەڵی خەبات لە دڵی چیاكان
| KDP.info


زاگرۆس فەتاح

ئەمڕۆ كە ٢٦ـی ئایارە یادی ڕۆژێكی مێژوویی و یادی ساتەوەختێكی هەستیارە لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا، هاوکات یادی ڕۆژانێکی پڕ لە ئومێد و گەشبینی و گیانی شۆڕشگێڕانە و نەبەزین و بەردەوام بوونە لەخەبات، ئەویش ڕۆژی ڕاگەیاندنی دەستپێكردنەوەی شۆڕشی گوڵانی نیشتیمانییە بە ڕابەرایەتیی (سەرۆك مەسعود بارزانی) و (كاك ئیدریسی جوانەمەرگ) و كۆمەڵێك سەركردە و تێكۆشەری دیكەی ئەو ڕۆژگارە سەختە.

‎ئەم شۆڕشە درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلولی مەزن بوو کە بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتیمانییمان جەنابی بارزانی نەمر بەرێوەبرا، بەڵام بە ناو و ناوەڕۆكێكی نوێكراوە و  لە هەلومەرج و بارودۆخێكی دیكەی سەختدا.

‎‎سەرۆك بارزانی و ئەو سەركردە سیاسی و سەربازیانەی کە لەو ڕۆژگارە سەختەدا شۆڕشی گوڵانیان بەرپا كردەوە، ئەگەر فیداكاری و گیانلەسەردەستی زۆریان پێشكەش نەكردایە، ئەوە ئەستەم بوو بتوانن بەردەوام بن و شۆڕش و خەبات درێژە پێ بدەن، چونكە جگە لە ڕژێمی بەعس، چەندین لایەنی دیکەی نێوخۆیی و دەرەکی لە هەوڵی کپکردنی ئەم شۆڕش و خەباتەدا بوون، بەڵام بەئیرادەی بەهێز و فیداكاری و سیاسەتی حەكیمانە، سەختییەكان تێپەڕێنران و خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان بەردەوامی هەبوو تا دەرەنجامەکەی گەیەنرایە، ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١، بەرهەم و دەستکەوتەکەی، وەك تاجێك خرایە سەر میللەتی ئازادیخوازی باشووری كوردستان.

‎‎شۆڕشی گوڵان؛ خەونی بارزانی نەمر و كاك ئیدریسی جوانەمەرگ و هەموو سەركردە و فەرماندە سەربازییەكان و  ئەو پێشمەرگانەشی گەیاندە ڕاپەڕین و ئازادی كە مەرگ و شەهیدبوون نەیهێشت بەو ئاواتە بگەن.

‎ئەم شۆڕشە؛ لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە بەردەوام گیانی ڕۆڵە فیداكار و ئازاكانی كردۆتە خۆراكی خەبات و جەنگ و دوژمنان لەم فیداکارییەی ڕۆڵە ئازاکانی گەلەکەمان تۆقیون، خوێنی هەزاران شەهیدی ئەم خەبات و داستانانە بوون بە داینەمۆی سەركەوتنی شۆڕش و بەدیهێنانی بەشێكی زۆر لە خەون و ئامانجەكانی شۆڕش، بۆیە ئێمە لە ژێر ڕێنماییە بەردەوامەكانی جەنابی سەرۆك بارزانیدا لەهەوڵی بەردەوامداین تا بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕێز لە قوربانیدان و خەبات و ماندوبونی كەسوكار و خانەوادەكانیان  بگرین و بەپێی توانا خزمەتیان بكەین، هەرگیزیش لە خزمەتكردنیان ماندوو نابین، چونكە هەرچیان بۆ بكەین هێشتا هەر شایستەی زیاترن.

‎لە كۆتاییدا :

‎درود بۆ گیانی پاكی ڕابه‌ری ڕوحی نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو و هەموو ئەو سەركردە سیاسی و سەربازییانەی لەو ڕۆژگارە سەختەدا نەیانهێشت ئاگری كوردبوون و كوردایەتی لە دڵی خەڵكی كوردستاندا بەیەكجاری خامۆش ببێت و بە خوێن و گیانی خۆیان سەرلەنوێ مەشخەڵی ئەو ئومێد و ئامانجەیان هەڵگیرساندەوە.

‎تەمەندرێژی و سەربەرزی و سەرفرازی بەردەوام و هەمیشەیی بۆ جەنابی سەرۆك (مەسعود بارزانی) و هەموو ئەو پێشمەرگانەی كە لە ساتی هەڵگیرسانی شۆڕشەوە خەباتیان دەست پێكرد و بوونە درێژەپێدەری شۆڕشەكەمان تا كۆتایی.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر عادل باخەوان دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 23:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکیان، پەیوەندیی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد و سەرەخۆشیی خۆیانی بە خانەوادەکەیان گەیاند.

سەرۆکی حکوومەت سه‌ره‌خۆشیی له‌ عادل باخه‌وان ده‌كات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د.عادل باخەوان کرد بەھۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (سەردار لەتیف ڕەشید) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سەردار لەتیف ڕەشید)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

بریکاری وەزارەتی بارزگانی وردەکاری وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP دەخاتەڕوو

SUNDAY, 08 JUNE 2025 16:06:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بارزگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە لە ھەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، بەڵام بەغدا تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن وەردەگرێت، بەرھەمی ئێمەش زۆر لەوە زیاترە.

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (د.عادل باخەوان) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 15:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی ئەحمەد عوبێد شەمێرانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact