Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 JUN 2025 08:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بووژانەوەی شۆڕشی گوڵان
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی

شۆڕشی گوڵان، کە لە ٢٦ی ئایاری ساڵی ١٩٧٦ هەڵگیرسا، وەرچەرخانێکی بێ وێنەی خەباتی ڕزگاریخوازی نوێی کوردە، پاش ئەوەی شۆڕشی ئەیلولی مەزن بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر بەهۆکاری گۆڕینی هاوکێشەی هەرێمی و  ڕێککەوتننامەی جەزائیر نێوان عێراق و ئێران  ساڵی ١٩٧٥ دووچاری نسکۆی سیاسی بوو. 

پرۆژەی نیشتمانی کورد لە چوارچێوەی شۆڕشی گوڵان، کە  ته‌واوكه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوولە، بە سەرکردایەتی ئیدریس بارزانی و سەرۆك بارزانی لەناو ئەو هەل و مەرجە ناوخۆیی و هەرێمییە دژوارەی ئەو کاتەدا بووە مایەی بووژانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕووی سیاسی و ڕێکخراوەیی.

چەندین فاکتەری بابەتی هۆکار بوون بۆ هەڵگیرسانی ئەو شۆڕشە گرینگە، لەوانە بەردەوامبوونی ڕژێمی عێراق لەسەر سیاسەتی جیاکاری شۆڤینی و ئەنجامدانی ڕاگواستنی کورد بە شێوەی زۆرەملێ و تەعریبکردن. 

پارتی دیموکراتی کوردستان، کە باوەڕی بە نسکۆ و دۆڕان نەبوو و نییە توانی لە ماوەیەکی کورتدا کار بۆ دووبارە خۆ ڕێکخستنەوە بکات. 

لە ژێر سایەی هەردوو سەرکردەی خاوەن دیدگای ئایندەیی (ئیدریس بارزانی و سەرۆك بارزانی) پێکهاتەی حزب و هێزی پێشمەرگە نوێ کرایەوە و پەرە بە ستراتیژی سیاسی نوێ درا، دروشمی كوردستان گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باته‌ و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان بارودۆخی نسكۆ ڕه‌ت ده‌كاتەوە جاڕدرا، ئیتر کەمتر پشت بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی دەرکی بەسترا و زیاتر پەنا بۆ توانا خۆییەکان برا. 

لێرەدا بە پێویست دەبینرێ ئاماژە بە ڕۆڵی سەرۆك مەسعود بارزانی بکەین لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی پراکماتیکی سەرکەوتوو، کە بوو بە دۆکترینێ بۆ بەستنی هاوپەیمانێتی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، توانی لەو ڕێگەیەوە دیاسپۆرای کوردی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هان بدات، کەمپەینی میدیایی و سیاسی ڕێک بخەن بەمەبەستی ئاشناکردنی جیهانی دەرەوە بە تاوانەکانی ڕژێم بەرامبەر بە گەلی کوردستان.

هەماهەنگی کردنی سەرۆك بارزانی لەگەڵ هێزە کوردستانییەکانی تر، سەرەڕای جیاوازی لە بیرو بۆچوون و ئایدیۆلۆژیا، توانی ببێتە مایەی سەرکەوتن لە دروستکردنی بەرەیی کوردستانییەکی یەکگرتوو. 

بەردەوامی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هه‌میشه‌ پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی خه‌باتی كوردایه‌تی بووە، لە سایەی شوڕشی گوڵان بوو بە بنەمایەکی سیاسی و ڕێکخراوەیی، تا وای لێهات ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ پشتی پێ ببەستێ و ببێ بە مایەی درووستبوونی پێکهاتەیکی کارگێڕی نیمچە سەربەخۆ لە کوردستان. 

سەرۆك بارزانی، کە خاوەنی ئەزموونێکی سیاسی و سەربازی بوو توانی سەرکردایەتی خەباتێکی سیاسی ڕێکخراو و بیرمەندانە بکات و ئەو ڕاپەڕینەی ساڵی ١٩٩١ بەرەو پڕۆژەیەکی گشتگیر بگۆڕێ بۆ بونیاتنانەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ناوەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین زۆرێک لەو دەستکەوتە سیاسیانەی، کە لە هەرێمی کوردستان بەدەستهاتوون وەکوو دان پێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕووی دەستورەوە و دروستکردنی "ڕای گشتی نێودەوڵەتی" هاوسۆز و ڕێگەخۆشکردن بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ قبووڵکردنی بیروڕای کورد ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕیتەوە بۆ شۆڕشی گوڵان، کە بەهۆی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆك بارزانی متمانەی بۆ دۆزی ڕەوای کورد گەڕاندەوە و جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستانی لەدوای نسکۆ زیندوو کردەوە. ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێم و ناوچەکە و جیهان خاوەن پێگەیەکی سیاسی و جەماوەری یەك ملیۆنییە و بە ڕابەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە ناسنامەی کورد و کوردستان بەردەوامە لەسەر ڕێبازی بارزانی نەمر، کە سیمبولی خەبات و قوربانیدانە. 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر عادل باخەوان دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 23:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکیان، پەیوەندیی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد و سەرەخۆشیی خۆیانی بە خانەوادەکەیان گەیاند.

سەرۆکی حکوومەت سه‌ره‌خۆشیی له‌ عادل باخه‌وان ده‌كات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د.عادل باخەوان کرد بەھۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (سەردار لەتیف ڕەشید) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سەردار لەتیف ڕەشید)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

بریکاری وەزارەتی بارزگانی وردەکاری وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP دەخاتەڕوو

SUNDAY, 08 JUNE 2025 16:06:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بارزگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە لە ھەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، بەڵام بەغدا تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن وەردەگرێت، بەرھەمی ئێمەش زۆر لەوە زیاترە.

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (د.عادل باخەوان) دەکات

SUNDAY, 08 JUNE 2025 15:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی ئەحمەد عوبێد شەمێرانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact