ھەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، سه‌رۆك بارزانی عاشقی پێشمه‌رگایه‌تی بوو، به‌ڵام عاشقی تفه‌نگ نه‌بووه بۆ شه‌ڕكردن. دەشڵێ، سه‌رۆك بارزانی چه‌كی هه‌ڵگرتووه بۆ به‌رگریكردن له شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی.
لیوا فریاد بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه، له‌باره‌ی 63 ساڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هاتووه، به‌رهه‌می پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نه‌مره، چونكه بارزانیی نه‌مر توانی به‌هۆی به‌رپاكردنی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنەوە وه‌ك گه‌وره‌ترین شۆڕشی كورد له سه‌ده‌ی ڕابردوودا، زاخۆ به خانه‌قینه‌وه ببه‌ستێته‌وه، سه‌رۆك بارزانیش له‌و شۆڕشه‌دا چه‌كی شه‌ڕه‌فی پێشمه‌رگایه‌تیی كرده شان و ده‌ستی به خه‌بات كرد، سه‌رۆك بارزانی عاشقی پێشمه‌رگایه‌تی بوو، پێش ئه‌وه‌ی چه‌ك بكاته شان ئاگاداری ورد و درشتی شۆڕش بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی وه‌رچه‌رخانێك بوو، چونكه بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
ئەو ئه‌ندامەی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه باس لەوەش دەکات، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له ڕێبازی بارزانیدا هه‌ن، سه‌رۆك بارزانی به دڵ و به گیان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه خه‌باتی كردووه، سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وه عاشقی تفه‌نگ نه‌بووه شه‌ڕ بكات، به‌ڵکو سه‌رۆك بارزانی به‌رگری له شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌تی میلله‌تێك كردووه، واته سه‌رۆك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانی گه‌له‌كه‌ی چه‌كی هه‌ڵگرتووه.
لیوا فریاد بارزانی دەشڵێ، قۆناغه‌كه پێویستی به پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی بوو، تا بتوانێت درێژه به ڕێبازی بارزانی بدات و خه‌بات له پێناو دۆزە ڕه‌واكه‌ی بكات، به دیدی من هه‌ر ئەوه‌ش وای كردووه لای سه‌رۆك بارزانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌رزترین پله بێت، ئامانجیش دیاره سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه په‌نا به‌خوا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و ئامانجه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان و سه‌رۆك بارزانی خه‌باتی بۆ كردووه به‌دی دێت و ده‌گه‌ینه قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی.
قائید میرۆ