هەولێر-KDP.info- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لە تارانی پایتەخت کۆ دەبێتەوە.
پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران، سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆک، بەرپرسی کۆمەڵگایی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێک هاتوون، گەیشتنە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری پارێزگارانی ( کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرمانشا ) جگە لە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ پارێزگاری تاران و ژووری بازرگانی تاران کۆببێتەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژەی سەردانەکەی بۆ ئێران، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین دیدارى گرنگی بەمەبەستى بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی و برهودان به بواری كولتوورى و پێوهندییه ئابوورییهكانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان، کرد.