هەولێر-KDP.info- مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دهڵێ، هەفتەی داهاتوو دەست بە هەڵمەتی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەکەین، هەڵمەتەکەش لەپێناو ڕێگریی لە ماددەی هۆشبەر و شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەرە.
مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەبارەی خەڵاتی وینگس ئۆف هێڵپ کە بە دەزگای خێرخوازی بارزانی دراوە، تایبهت به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "ڕێکخراوی باڵی هاوکاریی لە ئەڵمانیا کە یەکێکە لە ڕێکخراوە دیارەکانی ئەو وڵاتە، ئەو کەسانە خەڵات دەکات کە دەگەنە ترۆپکی کاری هونەری، ڕۆژنامەوانی، وەرزشی، بواری مرۆیی و بوارەکانی دیکەش، گوتیشی، "ئەو خەڵاتە متمانەیەکی گەورەیە بۆ تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوکات زیادکردنی پشتیوانەکانی ئەو دەزگایە، گوتیشی، لەنێو 5 کەسایەتی جیهان، دەزگای خێرخوازی بارزانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە كه ئەمە یەکەم خەڵاتی جیهانی نییە کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەری گرتبێت.
لەبارەی ئەو چالاکییەی بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەزگای خێرخوازی بارزانی ئهنجامی بدات، مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی، "هەڵمەتی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەڕێوە دەبەین، گوتیشی، "مەسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی کوردستان بەردی بناغەی سەنتەرێکی گەورەی بۆ شیاندنەوەی ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر دانا کە دەبێتە یەکەم سەنتەر لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی دەورووبەر، سەنتەرەکە بەهاوکاری ئێل دی ئێسی ئەمەریکی و کۆمەڵێک ڕێکخراوی دیکەش دامەزرێندراوە.