دهۆك -KDP.info- به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن له مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆكی پارتی، ئاشكرای كرد "ئێستا خه‌ریكی پێداچوونه‌وه‌ین بۆ دیاركردنی كاندیده‌كانمان، هه‌ندێ میكانیزم دیار كراون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه كاندیدی پارتی."
خالید ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی له دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ تۆماركردنی لیسته‌كه‌مان، تا ئێستا هیچ ناوێك یه‌كلا نه‌بووەته‌وه، هه‌موو ناوچه‌كان لەبه‌رچاو گیراون، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك زیاتر له كه‌سێك هه‌یه، كۆمه‌ڵێك فلته‌ر و میكانیزم دیار كراون بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانمان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین باشترین له‌ناو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق کاندید بکرێن."
به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی پارتی له دهۆك گوتیشی "نه‌ك ئێمه باوه‌ڕناكەم هیچ قه‌واره‌یه‌ك و لایه‌نێك گه‌یشتبێته قۆناغی یه‌كلاكردنه‌وه، ئێمه ئێستا له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌ین، كه‌ی گه‌یشتینه كۆتایی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌درێت."
خالید ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "هێشتا كاتیش له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كان ماوه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا ڕۆژی 24ی مانگی داهاتوو ده‌رفه‌تی داوه‌ته قه‌واره‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی لیسته‌كانیان، واته هێشتا لایه‌نه‌كان کاتیان لەبەر دەستە بۆ تۆماركردنی لیسته‌كانیان. "
قائید میرۆ