Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 JUN 2025 15:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. کەمال کەرکووکی بۆ KDP: بیرۆکەی سەرۆک بارزانی سەرکەوت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ٣٣ ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا. سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ھەڵبژاردن بیرۆکەی سەرۆک بارزانی بوو، بۆ ئەوەی گەل نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، نەک حیزبەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

دکتۆر کەمال کەرکووکی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پێش ٣٣ ساڵ لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یەکەم ھەڵبژاردنی گەلی کوردستان ئەنجامدرا و بووە بنەمایەک بۆ دامەزراندنی پەرلەمان و پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو یادە گرنگە لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفال و کیمیاباران و لە پێشمەرگە قارەمانەکان و لە پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان و گشت خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت، بەتایبەت لە خاوەن بیرۆکەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ڕێزدار سەرۆک بارزانی، کە لە گردبوونەوەیەک لە شاری کۆیە بۆ پێشوازی لە بەڕێزیان، لە وتارەکەیدا فەرمووی پێویستە گەل نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت و فەرمانڕەوایی خۆی بکات، نەک حیزبەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ئەوکات سەرۆک بارزانی باسی لەوەکرد کە بەرژەوەندی گەل ئەوەیە نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت و پەرلەمانی خۆمان ھەبێت و متمانە بە حکوومەت بدات و، خزمەتی گەلی کوردستان بکەین نەک حیزبەکان، بۆیە بیرۆکەی سەرۆک بارزانی سەرکەوت و بووینە خاوەن پەرلەمان و حکوومەت و فیدراڵیەت، کە ئێستا لە دەستووری عێراق لە ماددەی (١١٧) جێگیر بووە،ئومێدەوارین بگەینە گشت مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.

کەرکووکی دەیگێڕێتەوە و دەڵێ، ئەوکات لە لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی سنووری بادینان بووین و، بە سەر بنکەی دەنگدانەکاندا دەگەڕاین، ئەوەی زۆر سەرنجمی ڕاکێشا کچانی (١٧) حەڤدە ساڵ و (١٦) شانزە ساڵان بوو، کە لە پێش فەرمانگەی نفوس ڕیز بووبوون و، دەگریان کە لێیانمان پرس کێشەتان چییە؟ دەیانگوت ئێمە دەمانەوێت تەمەنمان گەورە بکەین بۆ ئەوەی بتوانین دەنگ بدەین، فەرمانگەی نفووسی دھۆک قبووڵ ناکەن!!! ئەوەی زانراوە ئافرەت ھەمیشە حەز دەکەن تەمەنیان بچووک نیشان بدەن کەچی ئەو ڕۆژە دەیانویست تەمەنیان زیاد بکەن، ئەوەش لەبەر ئارەزوویان و خۆشەویستییان بۆ بەشداربوون لە ھەڵبژاردندا.

دوای ڕاپەرینە شکۆدارەکەی ئاداری ساڵی ١٩٩١ سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی ٢٢ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ لە کەرنەڤاڵێکی بێ وێنەی جەماوەریدا لە کۆیە گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، قۆناغی شەرعیەتی شۆڕشگێری کۆتایی ھات و پێویستە بەرەو شەرعیەتی یاسایی ھەنگاو بنێین و ھەڵبژاردن بکرێت و جەماوەری کوردستان و گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

لە ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ساڵی (١٩٩٢) لە لایەن بەرەی کوردستانی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی (١٩٩٢) یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردستان - عێراق پەسەند کرا و بڕیاری ھەڵبژاردن درا، لە (١٩)ی ئایاری (١٩٩٢)دا بە بەشداریی نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر یەکەم ھەڵبژاردن بە ھاوکاری و چاودێرانی بیانی ئەنجام درا.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

"کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"

SUNDAY, 01 JUNE 2025 15:06:43

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ بکرێت، بەو پڕۆژەیە، تەنیا لە سەنتەری سۆران زیاتر لە ١٠٠ موەلیدە ھەڵدەگیرێن."

 
پشتیوان سادق: ئەوەی ئێستا ستەمێکە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە خەڵکی کوردستانی دەکەن

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:59

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچە ''سیاسییە، ئاماژە بەوەش دەکات، ''دەسەڵات لە بەغدا لە جێبەجێکردنی دەستوور و پێدانی مافەکانی خەڵکی کوردستان پاشگەزبووەتەوە.''

 
دەستەی وەبەرھێنان قەبارەی وەبەرھێنان لە ھەرێم بۆ KDP ئاشكرا دەكات

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بەھۆی ئاسانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا سەرمایەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان زیاترە لە ١٠ ملیار دۆلار و لە ١٣ سێکتەری جیاجیا و بەردەوامیش کار دەکرێت بۆ ئەوەی سەرمایەی وەبەرھێنانی بیانی زیاتر بکرێت.

 
ئەمڕۆ ئێوارە سەرۆکی حکوومەت لە دهۆك دەبێت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 11:06:07

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و بڕوانامەی دەرچوون بە 93 قوتابی دەدرێت. 

 
هۆشیار زێباری: نەناردنی مووچە لەم کاتەدا لێکەوتەی دەبێت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 11:06:01

هه‌ولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو سیاسی و بەرنامە بۆ درێژراوە و لێکەوتەی دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact