Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 JUN 2025 16:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەو كرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاعیری گەورەی نەتەوەیی کورد مەدحەت خدر عەبدوڵڵا ناسراو بە مەدحەت بێخەو کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای هەواڵپرسینی، ڕۆڵی مامۆستا مەدحەت بێخەوی لە بزاڤی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی و دەوڵەمەندکردنی ئەدەبیاتی شۆڕش و نیشتیمانپەروەری و کوردایەتی بەرز نرخاند. سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە سروودی (ئێمە پێشمەرگەین هەتا ماوین لە ژین)ـدا کە شیعری مامۆستا مەدحەت بووە و بە دەنگی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان فواد ئەحمەد گوتراوەتەوە و هەروەها لەڕێی چەندین سروود و شیعری نەتەوەیی تر جێدەستی مامۆستا مەدحەت لە پێشخستنی گیانی نەتەوەخوازی و خۆشەویستیی نیشتمان لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان دیار بووە.

سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونی مامۆستا مەدحەت بێخەو کرد لە خزمەتکردنی بواری شیعر و سروودی منداڵانی کوردستان و هیوای لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ مامۆستا مەدحەت خواست.




دوایین هەواڵەکان

"کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"

SUNDAY, 01 JUNE 2025 15:06:43

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ بکرێت، بەو پڕۆژەیە، تەنیا لە سەنتەری سۆران زیاتر لە ١٠٠ موەلیدە ھەڵدەگیرێن."

 
پشتیوان سادق: ئەوەی ئێستا ستەمێکە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە خەڵکی کوردستانی دەکەن

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:59

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچە ''سیاسییە، ئاماژە بەوەش دەکات، ''دەسەڵات لە بەغدا لە جێبەجێکردنی دەستوور و پێدانی مافەکانی خەڵکی کوردستان پاشگەزبووەتەوە.''

 
دەستەی وەبەرھێنان قەبارەی وەبەرھێنان لە ھەرێم بۆ KDP ئاشكرا دەكات

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بەھۆی ئاسانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا سەرمایەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان زیاترە لە ١٠ ملیار دۆلار و لە ١٣ سێکتەری جیاجیا و بەردەوامیش کار دەکرێت بۆ ئەوەی سەرمایەی وەبەرھێنانی بیانی زیاتر بکرێت.

 
ئەمڕۆ ئێوارە سەرۆکی حکوومەت لە دهۆك دەبێت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 11:06:07

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و بڕوانامەی دەرچوون بە 93 قوتابی دەدرێت. 

 
هۆشیار زێباری: نەناردنی مووچە لەم کاتەدا لێکەوتەی دەبێت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 11:06:01

هه‌ولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو سیاسی و بەرنامە بۆ درێژراوە و لێکەوتەی دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact