Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 JUN 2025 15:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحموود حەفید زادە بۆ KDP: سیاسەتی حەكیمانە كوردستانی دوور خستەوە لە كێشەكان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی كورد باس لەوە دەکات، سیاسەتی حەكیمانە لە حكومڕانی كوردستان پەیڕەو كراوە، هەروەها هەرێمی کوردستان ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ئاشتی لە باكووری كوردستان، هاوکات پابەندبووە بە دووركەوتنەوە لە ئاژاوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی سەربەخۆیی، بڕیاردان و ڕێزلێگیراویشە لەلایەن دەوڵەتانی ناوچەكە و جیهان. 

مەحموود حەفید زادە، سیاسەتمەداری كورد، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كەسایەتی سەرۆك بارزانی لەلای دۆست و دوژمن واپێناسە كراوە، سەرۆكێكی ئاشتیخوازە و بەردەوام بڕوای بە گفتوگۆ هەیە، پیادەی دۆزی ڕەوای گەلەكەی كردووە، لەهەر چوارپارچەی كوردستان تاكە ئومێدی گەلی كوردە و متمانەیان پێیەتی، هاوکات سەرۆك بارزانی ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پڕۆسەی ئاشتیی و چارەسەركردنی كێشەی كورد، وەفدێكی باڵای كورد لە باكوور هاتنە باشووری كوردستان و ڕێنمایی پێدان کە چۆن لەگەڵ دەرفەتەکان هەنگاوبنێن".

مەحموود حەفید زادە دەشڵێ: "كورد سەلماندی بۆ دەوڵەتانی جیهان و ناوچەكە، هەرێمی كوردستان نەك هەڕەشە نییە لەسەر دراوسێكانی بەڵكو فاكتەرێكە بۆ سەقامگیری زیاتر و پێكەوەژیان، لەگەڵ دەوڵەتی ئێران چەندین دەروازەی سنوورییمان پێكەوە هەیە، پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران گرنگە، جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەسایەتێكی خۆشەویستە لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوچەیی، سیاسەتی نەرموو و گفتوگۆ پەیڕەو دەكات، لە ئێران لە ئاستێكی باڵادا پێشوازی گەورەی لێكرا، ئەوەش بەرهەمی سیاسەتەكەیەتی".

ئەو سیاسەتمەدارە جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە پێگەی كوردستان فۆكسی لەسەرەو گرنگە لای دەوڵەتان، ئێستا بەرژەوەندییەكانی دەوڵەتانی زلهێز، لەگەڵ كوردستان هاوتەریب ڕێككەوتوون، ئەوەش بۆ بینای داهاتوو گرنگە، سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی ڕووبەڕووی تەحەدیاتی گەورە بوویەوە، لە گوشاری سیاسی و ئابووری كە كەوتەسەر حكوومەت، لە چوارچێوەی ڕیفۆرم و چاكسازی، تەرکیزی خستەسەر پڕۆژەی ستراتیژی، ئەوەش وایكرد سەرنجی دەوڵەتانی زلهێز ڕابكێشێت بەتایبەت ئەمەریكا، دڵنیای داوە بە دەوڵەتانی جیهانی و ئیقلیمی هەرێم لە گەشەكردن ناوەستێت، سەردانی فەرمیی بۆ ئەمەریكا لەو ئاستە بەرزەدا ئەنجامی كاركردنی حكومڕانییەكی پێشككەوتووە".

حەفید زادە دەشڵێت، كورد لەناوچەكە باش توانی هاوسەنگی بپارێزێت، هەوڵێكی زۆر لە ئارادابوو، كوردستان تێوەبگلێندرێ لەو ململانێ و كێشانەی هەبوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەت، بە متمانە بوون بەخۆ نەڕۆشتە ناو ململانێكان و كوردستان بە سیاسەتێكی سەربەخۆیانە، بە هەموو لایەكی وت هەرێمی كوردستان فاكتەری ئەمن و ئاسایشە، تێوە نەگلێت لە ڕووداوەكان و ئاسایشی كوردستانی پاراست".

 

 عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

"کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"

SUNDAY, 01 JUNE 2025 15:06:43

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ بکرێت، بەو پڕۆژەیە، تەنیا لە سەنتەری سۆران زیاتر لە ١٠٠ موەلیدە ھەڵدەگیرێن."

 
پشتیوان سادق: ئەوەی ئێستا ستەمێکە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە خەڵکی کوردستانی دەکەن

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:59

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچە ''سیاسییە، ئاماژە بەوەش دەکات، ''دەسەڵات لە بەغدا لە جێبەجێکردنی دەستوور و پێدانی مافەکانی خەڵکی کوردستان پاشگەزبووەتەوە.''

 
دەستەی وەبەرھێنان قەبارەی وەبەرھێنان لە ھەرێم بۆ KDP ئاشكرا دەكات

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بەھۆی ئاسانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا سەرمایەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان زیاترە لە ١٠ ملیار دۆلار و لە ١٣ سێکتەری جیاجیا و بەردەوامیش کار دەکرێت بۆ ئەوەی سەرمایەی وەبەرھێنانی بیانی زیاتر بکرێت.

 
ئەمڕۆ ئێوارە سەرۆکی حکوومەت لە دهۆك دەبێت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 11:06:07

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و بڕوانامەی دەرچوون بە 93 قوتابی دەدرێت. 

 
هۆشیار زێباری: نەناردنی مووچە لەم کاتەدا لێکەوتەی دەبێت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 11:06:01

هه‌ولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو سیاسی و بەرنامە بۆ درێژراوە و لێکەوتەی دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact