هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئایاری 2025 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (دێڵفی-سلێمانی)، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، به‌م زووانه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی یه‌كێتی و پارتی بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له میانی پێشكه‌شكردنی پانێڵێكدا هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌م زووانه كۆبوونه‌كان له ئاستی باڵا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم.
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "دۆخه‌كه هه‌ستیاره‌و كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنن.
زێباری راشیگه‌یاند، "ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا كراون له نێوان هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتی ئه‌رێنی بوونه و له‌یه‌كترگه‌یشتنی باش هه‌یه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكده‌هێنرێت كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
هه‌ر له میانی پانێڵه‌كه‌دا هۆشیار زێباری زیاتر گوتی، "كاتێك پێكه‌وه بین به‌هێزتر ده‌توانین خۆمان پیشانی هاوڕێكان و دراوسێكانیشمان بده‌ین و پێگه‌یه‌كی باشترمان هه‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.