Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 JUN 2025 16:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دڵشاد شەهاب بۆ KDP: هەرێمی كوردستان و ئێران ئێستا لە قۆناخی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، ئەمڕۆ قۆناخێکی نوێ لە دیداری جەنابی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوە و ئەو سیاسییانەی لە دیدارەکەدا بەشداربوون هەست دەکرێت کە هەرێمی کوردستان قۆناخی لێکتێنەگەیشتنی لەگەڵ ئێران بەجێهێشتووە و ئێستا لە قۆناخی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە ده‌شڵێ، ئەو ئامادەییە نێودەوڵەتییەی کە سەرۆک و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان هەیانە، دەرخەری کارایی و کاریگەریی رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستانن لە هاوکێشەکاندا. 

دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لە تاران تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دواو گوتی، "لە دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران گفتوگۆ لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرا."  

دڵشاد شەهاب گوتیشی، "بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدارێکی تایبەتی هەبوو کە لەلایەن بەڕێز جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وەکو گفتوگۆیەکی دوو قۆڵی بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆیەکان زۆر دۆستانە و کراوە بوون، هەڵبژاردنی ئەوەش کە جەنابیان (نێچیرڤان بارزانی) بە زمانی فارسی قسە بکات، زیاتر ئەو دۆستایەتی و لێکنزیکییە بوو، هەڵبژاردنی ئەم گفتوگۆیە لەگەڵ یەکدی لەسەر ئەو پرسانەی کەوا هاوبەشن لەنێوان ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان جێی بایەخی هەردوولان، ئەمە ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە بووە، لە سەردانەکەشدا چەند دیدار و کۆبوونەوە هەبوون و بەردەوامیشن.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ست به‌ گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ش گوتی، "ئەو گۆڕانکارییانەی کەوا لە ناوچەکەدا روویانداوە، ئەگەر بە وردی هەڵیان بسەنگێنین و بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر یان ئەو دیدارانەی پێشتر رێکدەخران و لەنێویاندا دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پارساڵ کە هاتین بۆ ئێرە (تاران) سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری لەگەڵ رەهبەری ئێران هەبوو، لەگەڵ سەرۆککۆماری پێشوو کۆبووەوە و لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکانیش. باسی ئەوەمان دەکرد کەوا چۆن لەبارەی ئەو ئاڵۆزییەی لەنێوانماندا هەبوون بگەینە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ ئەوەی دڵنیایی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەین بۆ ئەوەی بڵێین هەرێمی کوردستان جێگای هەڕەشە نییە بۆ ئێوە، هەروەها بگەینە لێکتێگەیشتنێک ئەو هەڕەشە و ئاڵۆزییە ئەمنی و هەندێجار عەسکەرییانەی کە روودەدەن چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە. ئەم ساڵ گفتوگۆ دەکرا لەسەر ئەوەی چۆن گفتوگۆ دیبلۆماسی، سیاسی، ئابووری، بازرگانی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بەڕێوە ببەین. 

دڵشاد شەهاب گوتیشی، "ئەو ئامادەییە نێودەوڵەتییەی کە سەرۆک و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان هەیانە، دەرخەری کارایی و کاریگەریی رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستانن لە هاوکێشەکاندا.

په‌یوه‌ست به‌وه‌ی كه‌ ئێران هیچ رۆڵێکی دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دڵشاد شەهاب گوتی، "ئێران دەوڵەتی کاریگەری ناوچەکەیە، کاریگەریی پەیوەندییەکانی لەسەر بە‌غدا هەیە و لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش لە حاڵەتێکی ئیجابیدان، چونکە رۆڵی ئیجابیشیان بینیوە، لەم دیدارانەش دڵنیاییان دا کە هانی هەردوولا دەدەن و رۆڵ دەگێڕن بۆ ئەوەی ئەو پرسانەی کە هەن.. بەتایبەتی دەتوانم بڵێم ئەمڕۆ قۆناخێکی نوێ لە دیداری جەنابی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوە و ئەو سیاسییانەی لە دیدارەکەدا بەشداربوون هەست دەکرێت کە هەرێمی کوردستان قۆناخی لێکتێنەگەیشتنی لەگەڵ ئێران بەجێهێشتووە و ئێستا لە قۆناخی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە. 

دڵشاد شەهاب په‌یوه‌ست به‌ پاراستنی هاوسه‌نگیش گوتی، "پاراستنی هاوسەنگی لەدەست ئێمەیە، ئەوە نییە یەکێک ئەو رێگەیە بۆ ئێمە دابنێت، هەموو ئەو ئاڵۆزییانەی کە لە ناوچەکەدا روودەدەن، لەلایەکەوە شەڕ و ئاڵۆزی و هەڕەشەی تیرۆر هەیە، لەلایەکی دیکەوە گفتوگۆی ئاشتی لە تورکیا هەیە، گفتوگۆی ئیدارەیەکی نوێ لە سووریا هەیە و گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران هەیە، لە هەموو ئەم پرسانە، هەرێمی کوردستان توانیویەتی زۆر بە سەرکەوتووانە مامەڵە بکات، ئەوەش لە بێلایەنی خۆی بووە، لە سەربەخۆیی بڕیاری خۆی بووە و هەمووانیش رێز لەوە دەگرن، هەموو ئەو لایەنە ناکۆکانەی کەوا لە ساحەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یاریی دەکەن، رێز لە بڕیاری هەرێمی کوردستان دەگرن، چونکە بڕیاری ئێمە لەلای خۆمان بووە، بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان لەپێش هەموو شتەوە بووە، سەقامگیریی عێڕاق و هەرێمی کوردستان ئامانجێکی سەرەکی بووە، ئەمە وایکردووە سەنگ و پێگەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.  

دڵشاد شەهاب له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "هەرێمی کوردستان و ئێران دراوسێین و کۆمەڵێک بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەن و هەڵسەنگاندن بۆ قۆناخێک کرا و هەڵوەستە لەسەر ئەوە کرا کە لە پارەوە سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەولێری کرد و تائێستا، هەموو ئەو هەنگاوانەی نراون بە ئیجابی لە قەڵەمدراون لەلایەن هەردوولایەوە.

 

عه‌زیز ڕه‌سوڵ




دوایین هەواڵەکان

"کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"

SUNDAY, 01 JUNE 2025 15:06:43

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ بکرێت، بەو پڕۆژەیە، تەنیا لە سەنتەری سۆران زیاتر لە ١٠٠ موەلیدە ھەڵدەگیرێن."

 
پشتیوان سادق: ئەوەی ئێستا ستەمێکە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە خەڵکی کوردستانی دەکەن

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:59

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچە ''سیاسییە، ئاماژە بەوەش دەکات، ''دەسەڵات لە بەغدا لە جێبەجێکردنی دەستوور و پێدانی مافەکانی خەڵکی کوردستان پاشگەزبووەتەوە.''

 
دەستەی وەبەرھێنان قەبارەی وەبەرھێنان لە ھەرێم بۆ KDP ئاشكرا دەكات

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:27

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بەھۆی ئاسانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا سەرمایەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان زیاترە لە ١٠ ملیار دۆلار و لە ١٣ سێکتەری جیاجیا و بەردەوامیش کار دەکرێت بۆ ئەوەی سەرمایەی وەبەرھێنانی بیانی زیاتر بکرێت.

 
ئەمڕۆ ئێوارە سەرۆکی حکوومەت لە دهۆك دەبێت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 11:06:07

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و بڕوانامەی دەرچوون بە 93 قوتابی دەدرێت. 

 
هۆشیار زێباری: نەناردنی مووچە لەم کاتەدا لێکەوتەی دەبێت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 11:06:01

هه‌ولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو سیاسی و بەرنامە بۆ درێژراوە و لێکەوتەی دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact