تاران-KDP. info- هه‌ر له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/5/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، له دیدارێكدا لەگەڵ بەڕێز محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ستایشى به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرد. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاڵنگارییه‌كانیان تاوتوێ كرد و لەسەر پێویستیی هەماهەنگیى لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیری هاوڕا بوون، هه‌روەها داكۆكییان له‌سه‌ر هاریكاریى هه‌مه‌لایه‌ن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، كردەوە.