تاران-KDP. info- هه‌ر له تاران، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/5/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا لەگەڵ به‌ڕێز عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندیى دوولایه‌نه و چۆنیەتیی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبه‌شیان له بواره جیاجیاكاندا، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ستایشى پەیوەندییە دێرینه‌كانى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستانیان كرد و جەختیان لەسەر خواستی دوولایه‌نه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان کردەووە به شێوه‌یه‌ك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بکات.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. تیایدا داكۆکییان لەسەر گرنگیی گفتوگۆ بۆ دوورخستنه‌ى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى كرده‌وه.