ھەولێر-KDP.info- پسپۆڕێکی زانستە رامیارییەکان دەڵێ، ڕوانگەی سەرۆک بارزانی وای لە قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێمی کوردستان کردووە کە لەهێنانەدی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەکە ڕۆڵ ببینێ دەشڵێ، ئەوەتا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە بەغدا ئامادە دەبێ و ئەمڕۆش بەخۆی و دیبلۆماسیەتی فرەئاڕاستەوە لەتارانی پایتەخی ئێرانە، لەهەمان کاتدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخۆی و دیبلۆماسیەتی وزەوە لە پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
د. عومەر نوورەدینی، پسپۆڕی زانستە رامیارییەکان، سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری دیبلۆماسی لەبواری پەیوەندی نێوان گەلان و دەوڵەتان تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی لە دەربڕینێکی پوخت و ماناداردا دەڵێ، سەد ساڵ دیبلۆماسیەت و گفتوگۆ و دانوستاندن لە ساڵێک جەنگ و شەڕ و توندوتیژی باشترە، دەشڵێ، "ئەم ڕوانگە ستراتیژیە وای لە قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێمی کوردستان کردووە کە لەهێنانەدی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەکە ڕۆڵ ببینێ، هەرچەندە دەوڵەت نیە، بەڵام لەسەر شانۆی سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان وەک ئەکتەر و لایەنێکی خاوەن سەنگ و پێگەی خۆی و هاوشانی دەوڵەت دەربکەوێ.
د. عومەر نوورەدینی دەشڵێ، "ئەوەتا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دوێنێ لە بەغدای پاتەختی عیراقی فیدراڵ لە کۆنگرەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئامادە دەبێ و ئەمڕۆش بەخۆی و دیبلۆماسیەتی فرەئاڕاستەوە لەتارانی پایتەخی ئێران بەشدارە لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دیالۆگ و پەیام و گوتاری تایبەت سەبارەت بەپرسەکانی ئاسایش و ئاشتی لەناوچەکە و جیهان پێشکەش دەکات.
د. عومەر نوورەدینی، پسپۆڕی زانستە رامیارییەکان گوتیشی، "لەهەمان کاتدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسروور بارزانی بەخۆی و دیبلۆماسیەتی وزەوە لە واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بەشدار دەبێ لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی تایبەت بە وزە و لەوێ دیدگای هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.