برۆکسل-KDP.info- لە رۆژانی ١٤-١٥ی ئایاردا، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکھاتبوو لە ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھێمن ھەورامی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بەشداربوون لە کۆنفرانسی یەکێتی دیموکراسیی نێودەوڵەتی (International Democracy Union) لە برۆکسلی پایتەختی یەکێتی ئەوروپا. یەکێتی دیموکراسیی نێودەوڵەتی (ئای دی یو-IDU)، کۆکەرەوەی بەشی زۆری حزبە دیموکراتەکانی وەک حزبی کۆماریی ئەمەریکا و پارێزگارانی بەریتانیا و یەکێتی دیموکراسی ئەڵمانییە.
شایانی باسه (ئای دی یو) ساڵانە دوو کۆنفرانس ڕێکدەخات، یەکێکیان لە واشینتۆن و ئەویتر لە برۆکسل كه شاندی پارتی بەردەوام لە ھەردوو کۆنفرانسەکەدا ئامادە دەبێت.
لە میانەی کۆنفرانسەکەشدا شاندی باڵای پارتی چاویان کەوت بە چەندین شاندی بەشداربووی کۆنفرانسەکە، لەوانە ستیڤن ھارپەر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری کەنەدا و سەرۆکی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی و سەرۆک وەزیرانی بەلچیکا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی گەلانی ئەوروپا و نوێنەرانی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانی و چەندین شاندی تر.

