Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 17 MAY 2025 07:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندی باڵای پارتی لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی فیدرالی بەلچیکا پێشوازی لێکرا
| KDP.info


برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی فیدرالی بەلچیکا، پیتەر دی رووڤەر لە پەرلەمان پێشوازی لێکرا. 

شاندەکە پێکھاتبوو لە  ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و  ھێمن ھەورامی  نوێنەری سەرۆک بارزانی و ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی.

ھۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی باسی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد و سوپاسی گەل و حکوومەتی بەلچیکای کرد بۆ ھاوکاری و پشتگیرییەکانیان.

سەرۆکی پەرلەمانی بەلچیکا دۆستێکی نزیکی ھەرێمی کوردستانە و چەندین وتار و بابەتی لەسەر گەلی کورد نووسیوە و پشیگیری خۆی و حیزبەکەی، پارتی ھاوپەیمانی نوێی فلاندەرز New Flemish Alliance بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

شایانی باسه‌ لە کاتی ریفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ ئەم پارتە پشتگیری ریفراندۆمی کرد و بەردەوامیشن له‌ پشتگیری ھەرێمی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact