ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی یەکێتی دیموکراتەکانی جیھان بەشداربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥-٥-٢٠٢٥ د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر بانگھێشتی فەرمیی ستیڤن ھارپەر سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا و سەرۆکی یەکێتی دیموکراتەکانی جیھان IDU بەشداری لە کۆڕبەندی ٢٠٢٥ پارتە دیموکراتەکان لە برۆکسل کرد.
د.ھێمن ھەورامی لە دیدارەکەدا لەگەڵ ستیڤن ھارپەر، سڵاوی تایبەتی سەرۆک بارزانی پێگەیاند و ھیوای سەرکەوتنی لە کۆڕبەندەکەیان بۆ خواست.
جێگای ئاماژەیە کۆڕبەندی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری پارتە دیموکراتەکانی جیھان بەڕێوەچوو و چەندین پانێڵ و وتار و چاوپێکەوتن ئەنجامدران.

