Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 JUN 2025 07:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عیسمەت رەجەب: گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی پارتی بۆ ئەم قۆناغە گرنگن
| KDP.info


مووسڵ-KDP.info- یاریدەدەری تازەی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی نەینەوای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانکارییەکانی پارتی لە ناوخۆی حیزب بۆ ئەم قۆناغە زۆر گرنگن، بە تایبەت بەرەو ھەڵبژاردن دەچین، بۆیە ئەمە وا دەکات رێکخستنەکانی پارتی زیاتر بەھێز بن و ھەفتەی داھاتووش ئەوانەی فەرمانیان دەرچووە، بە فەرمی دەستبەکار دەبن.

عیسمەت رەجەب، کە وەکو یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی نەینەوا دیاری کراوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەم گۆڕانکاریانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو حیزب دەستی پێکردووە، دوای ئەوە دێن کە لە کۆنگرەدا بڕیار درا بۆ بووژانەوەی حیزب و بەھێزکردنی ئاستی حیزب لەناو جەماوەردا، گۆڕانکاریش زۆر ئاسایین و ئەمەش لێپێچینەوە نییە لە ھیچ بەرپرسێک و ھێنانەپێشەوەی کەسانێک، بەڵکوو بۆ بەھێزکردنی کاری حیزبایەتی و رێکخستنەکانی حیزبە، بۆیە ئەوانەی تازە ھاتوون دەست بە کاری خۆیان دەکەن و ئەوانەی گواستراویشنەتەوە ئەوانیش کاری خۆیان دەکەن، بۆیە گۆڕانکاریکردن لەم قۆناغەدا لەناو حیزب زۆر گرنگە و جارێکی دیکە وا دەکات ئەوانەی تازە دانراون بە گوڕوتینێکی باشتر و بەھێزتر کاری حیزبایەتی و خزمەتی خەڵک و جەماوەری خۆمان بکەن لە ھەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی.

رەجەب گوتیشی، ئەوانەی لەم قۆناغەدا فەرمانی گۆڕانکاری و دانانیان دەرچووە، ھەفتەی داھاتوو بە فەرمی دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆیە گۆڕانکارییەکانیش بەردەوام دەبن بەپێی دۆخەکە و پێویستیی ناوچەکان، ھەر بۆیە ئەم گۆڕانکاریانە زۆر گرنگن بۆ حیزب، بە تایبەت ئێستا ئێمە بەرەو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش دەچین پێویستە باشتر خۆمان ئامادە بکەین و کاری باشتر بکەین بۆ ئەوەی لە سەرکەوتنەکان بەردەوام بین، کە پارتی ھەمیشە سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێناوە و چاوەڕێی سەرکەوتنی گەورەتریش دەکەین، بۆیە پارتی ھەر ھەنگاوێک بنێت، بۆ زیاتر خزمەتکردن و بەھێزکردنی رێکخستنەکانیەتی و ئێمەش ئەوەی لە تواناماندا بێت خزمەت دەکەین و لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتییەدا دەبین کە پارتی بە ئێمەی سپاردووە.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێز فەخری کەریم دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک "کەسایەتیی میدیاکاری ساڵ" لە لوتکەی ڕاگەیاندنی عەرەبی - دوبەی ٢٠٢٥، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 22:05:22

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر. پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرپرس و کادیر و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە دەکات.

مەسروور بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری بەسرا كرد

SATURDAY, 31 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا کرد .

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی خەڵاتکردنی بەڕێز فەخری کەریم لە لایەن لووتکەی میدیای عەرەبیەوە لە دوبەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە کەسایەتی و ڕۆشنبیری ناسراوی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بەڕێز فەخری کەریم کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 
جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە

SATURDAY, 31 MAY 2025 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە، کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسایەتی لقەکانیان پێ سپێردراوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact