Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 17 MAY 2025 09:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھێزی ئاشتی
| KDP.info


زكری مووسا

بە بەراورد لەگەڵ سەدەی بیستەم ئێستاکە دۆزی کورد ھەنگاوی زۆر گەورەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوە و لە دۆخێکی باشتر و بەھێزتردایە. ئەگەر پرسیار بکرێت دۆزی کورد لە داھاتوودا چۆن دەبێت و بەرەو کوێ تاو دەدرێت؟ بە دڵنیاییەوە وەڵامەکەی ئەوەیە دۆزی کورد ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت. زۆر فاکتەری گرنگی جیھانی و ناوچەیی و گۆڕانی شێوازی ژیان و تێکبەستنی ھەرچی زیاتری جیھانیان لەگەڵ یەکتر بەھۆی تەکنەلۆژیای گەیاندن و تێکەڵبوون و لەیەکنزیکبوونەوەی کولتوورەکان و دیاردەی بەجیھانیبوون، بە قازانجی ناساندنی دۆزی کورد و گەشەکردنی شکاوەتەوە. لەلایەکی تریشەوە سەرکوتکاری و نکۆڵیکردن و پێشێڵی مافەکانی گەلی کوردستان لە لایەن ھەر چوار دەوڵەتە داگیرکارەکەی کوردستان نەبووە ھۆی کۆتایھاتنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەو دۆزە بەھێزتر و فراوانتر بوو و لەسەر ئاستی جیھانیش پتر ناسرا. ڕژێمی عێراق گرژ و فاشیست بوو و جینۆساید و تاوانی زۆر گەورەی لەدژی ڕۆڵەکانی کورد ئەنجام دا بەڵام بەھۆی خۆڕاگریی گەلی کوردستان لەو پارچەیەدا، خەباتی سیاسیی کورد پتر ڕەگی داکوتا و دواجار دەستکەوتی گەورەشی لێ کەوتەوە.

دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد دەرفەتێکی بەھادار بۆ گەلی کورد لە سووریا ھاتووەتە ئارا. کەوتنی ئەسەد چاوەڕوانکراو بوو بەڵام خێرایی کەوتنەکەی لەدەرەوەی پێشبینیەکان بوو. ئێستا سووریا لە دۆخێکی ئاڵۆز و ھەستیاردا دەژیێت، دروز و عەلەوی و تەوایفی تر ھەرکامەیان بەرژەوەندی و داواکاریی خۆیان ھەیە بەڵام ئەو چارەسەرەی کە بۆ عەلەوی و دروزیەکان و تەوایفی تر دادەنرێت بە دڵنیاییەوە بۆ کورد ھیچ سوود و ئەنجامی نابێت، ناکرێ وەک ئەوان سەیری داواکاریی و مافەکانی کورد بکرێت چونکە لە بنەڕەتدا دۆزی کورد لە سووریا دۆزێکی نەتەوایەتیە و کولتوور و زمان و مێژووی جیای ھەیە، کێشەی کورد کێشەی مان و نەمانە. ئەو تایبەتمەندییە وادەکات ئەرکی لایەنە کوردییەکانی سووریا قورستر بکەوێتەوە و ھەر بۆیەشە تاکە ڕێگە بۆ لایەنە کوردییەکانی سووریا یەکگرتن و یەکڕیزیانە لەسەر کۆمەڵێک بنەمای ھاوبەش و ستراتیژی کە مانەوەیان وەکو نەتەوەیەکی خاوەن ماف مسۆگەر دەکات. لەو نێوەدا سەرۆک بارزانی ھەروەک گەڕەکانی پێشوو ڕۆڵێکی گەورەی لە لەیەکنزیککردنەوەی کوردەکانی سووریا و دانانی کۆمەڵێک ھێڵی ستراتیژی بۆ ئەوان بینی. ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی بۆ لایەنەکانی سووریا ئەوە بوو:"ناکۆکییەکان بەلاوە بنێن، یەک ھەڵوێستتان ھەبێت و ڕێگەی دیالۆگ لەگەڵ حکوومەتی تازەی سووریا بگرنە بەر." ئەم نەخشەڕێگەیە دڵخۆشکەرە و بە دڵنیاییەوە ئەنجامی گرنگی بۆ داھاتووی کورد لە سووریا دەبێت.

ھاوتەریب لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانە، ھاتوچوویەکانی شاندی ئیمڕاڵی و بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ ئاشتی  و کۆنگرەی ھەڵوەشانەوە و پێشھاتە تازەکانی تر لەلایەک و گۆڕانکاریی جەوھەری لە ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا (بە توندڕۆکانیشەوە) بەرانبەر دۆزی کورد، ھەر ھەمووی ئاماژەی ئەرێنین بۆ بەرەوپێشڤەچوونی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی تورکیا و ئەمەش خۆیلەخۆیدا یارمەتیی بەھێزتربوونی دۆزی گەلی کوردستان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھان دەدات. لەو نێوەدا خاڵی ھەرە جەوھەری و گرنگ و بەھادار کە کورد دەبێ دەستی پێوە بگرێ و لێی سوودمەند بێت پڕۆسەی دیالۆگ و ئاشتیە، سەدساڵ حیواری ئاشتیانە باشترە لە یەک کاتژمێر شەڕ. لەسایەی ئاشتیدا ھێز و دەستکەوت و شەرعیەت بەدەست دێت و جێگیر دەبن. لە ئاشتیدا ھەموو لایەک براوە دەبن و کورد براوەی یەکەم و سەرەکی دەبێت. لەسەردەمی ئێستادا ئاشتی ھێزە...




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact