Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 12 MAY 2025 11:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی یەكشەممە 11ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیریی و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوان نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێم و ناوەندە فەرمی و نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لە ڕوانگەی یەكێتیی ئەوڕوپا بەرانبەر هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و ئەوەشی ڕاگەیاند كە یەكێتیی ئەوڕوپا پاڵپشتی لە بوونی سەقامگیری و پێشڤەچوونی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان دەكات.

لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و هەروەها پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتیانە لە توركیا ئاڵوگۆڕ كرا و بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە یەكخستنی ڕوانگەی لایەنە كوردییەكانی سووریا و هەروەها یارمەتیدانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی توركیا بەرز نرخاند.
 




دوایین هەواڵەکان

پەیاما پیرۆزباهیێ فازڵ میرانی بۆ ساڵڤەگەڕا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

MONDAY, 12 MAY 2025 11:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەڤرۆ دووشەمبێ ١٢-٥-٢٠٢٥، فازڵ میرانی بەرپرسێ دەستەیا کارگێرییا مەکتەبا سیاسی، ٣٢ ساڵیا دامەزراندنا بنگەھێ لالش یێ ڕەوشەنبیری و جڤاکی پیرۆز دکەت.

 
سەرۆکی حکوومەت: تاکوو سەقامگیری لە ناوچەکە بەردەوام بێت، کوردستان زیاتر ھەنگاو بەرەو پێشکەوتن دەنێت

MONDAY, 12 MAY 2025 10:05:26

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٢-٥-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابینی کردەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ بنكه‌ى لالش ده‌كات

MONDAY, 12 MAY 2025 10:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەڤرۆ دووشەمبێ ١٢-٥-٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ، ٣٢ ساڵیا دامەزراندنا بنگەھێ لالش یێ ڕەوشەنبیری و جڤاکی پیرۆز دکەت.

 
ھێزی ئاشتی

MONDAY, 12 MAY 2025 09:05:00

زكری مووسا

 

پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆكێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ بۆ ساڵڤەگەڕا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

MONDAY, 12 MAY 2025 09:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەڤرۆ دووشەمبێ ١٢-٥-٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ، ٣٢ ساڵیا دامەزراندنا بنگەھێ لالش یێ ڕەوشەنبیری و جڤاکی پیرۆز دکەت و راگەھاند: "بنگەھێ لالش خزمەتکا بەرچاڤا کولتوور و ھونەرێ ڕەسەنێ کوردی و داب و نەریتێن جڤاکا ئێزیدی کریە."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact