Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 12 MAY 2025 12:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی ڕووناکی لە دهۆک بەسەر دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پڕۆژەی رووناکی بەسەرکردەوە و سەردانی گەڕەکی بەرۆشکێی شارەکەی کرد کە مانگی ڕابردوو بەھۆی کەم بەکارھێنانی کارەبا، زۆربەی ماڵەکان بڕە پارەیەکی کەمیان بۆ ھاتووەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پڕۆژەی رووناکی بەسەرکردەوە و سەردانی چەند ماڵێکی گەڕەکەکەی کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەبارەی پڕۆژەکە گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.

مەسروور بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ دھۆک چەند ماڵێکی لە گەڕەکی بەرۆشکێی شارەکە بەسەرکردەوە، بەپێی داتاکانی پڕۆژەی رووناکی، زۆربەی ماڵەکانی ئەو گەڕەکە کە پڕۆژەی رووناکییان پێ گەیشتووە، مانگی ڕابردوو کەمتر لە ٣٥ ھەزار دیناریان بۆ ھاتووەتەوە.

پڕۆژەی رووناکی، پڕۆژەیەکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ گەیاندنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بە ھەموو ماڵەکانی ھەرێمی کوردستان و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ پڕۆژەکە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.




دوایین هەواڵەکان

په‌یامى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ى كۆنگره‌ و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پەکەکە

MONDAY, 12 MAY 2025 11:05:43

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاگەیاندنی خۆھەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکات و دەڵێت، "بە ھەنگاوێکی چارەنووسسازی دەزانین و لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە".

 

پەیاما پیرۆزباهیێ فازڵ میرانی بۆ ساڵڤەگەڕا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

MONDAY, 12 MAY 2025 11:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەڤرۆ دووشەمبێ ١٢-٥-٢٠٢٥، فازڵ میرانی بەرپرسێ دەستەیا کارگێرییا مەکتەبا سیاسی، ٣٢ ساڵیا دامەزراندنا بنگەھێ لالش یێ ڕەوشەنبیری و جڤاکی پیرۆز دکەت.

 
سەرۆکی حکوومەت: تاکوو سەقامگیری لە ناوچەکە بەردەوام بێت، کوردستان زیاتر ھەنگاو بەرەو پێشکەوتن دەنێت

MONDAY, 12 MAY 2025 10:05:26

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٢-٥-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابینی کردەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ بنكه‌ى لالش ده‌كات

MONDAY, 12 MAY 2025 10:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەڤرۆ دووشەمبێ ١٢-٥-٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ، ٣٢ ساڵیا دامەزراندنا بنگەھێ لالش یێ ڕەوشەنبیری و جڤاکی پیرۆز دکەت.

 
ھێزی ئاشتی

MONDAY, 12 MAY 2025 09:05:00

زكری مووسا

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact