Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 10 OCT 2026 01:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆك بارزانی
| KDP.info


دکتۆر سامان سۆرانی

کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد، کە ئەمڕۆ ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ لە قامشلۆ بە مەبەستی هەماهەنگیکردنی نێوان هەڵوێستی کورد و بە‌هێزکردنی یەکڕیزی نێوان حزب و گروپە جیاجیاکانی کورد بەڕێوەچوو، هەنگاوێکی مێژووییە بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی کورد لە ئایندەدا. 

سەرۆك بارزانی بە دیدگای فراوان و خوێندنەوەی وردی بۆ گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە پەیامێکیدا بۆ کۆنفرانس، ئاماژەی بە دۆخی گەلی کورد لە سوریا و هەڵوێستی ڕژێمی پێشووی بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی ئەم گەلە کرد، کە دەیان ساڵە ڕووبەڕووی پەراوێزخستن و نکۆڵیکردن و ستەم و زەبروزەنگ بووەتەوە، بە ئەرکی سەرەکی ئەندامانی کۆنفرانسی زانی، لە ڕووی مێژووەوە خۆیان بە بەرپرسیار بزانن بۆ زاڵبوون بەسەر ئالنگارییە هەنووکەییەکان و کاری جددی بکەن بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەیەکی تێروتەسەل و گونجاو لەگەڵ خواستی گەلی کوردی خەباتکار لەناو سوریایەکی دیموکرات و ئازاد. 

سەرۆك بارزانی بەکارهێنانی دیسکۆرسێکی عەقڵانی پشتبەستوو بە گفتوگۆی ئەرێنی و گەڕان بە دوای ڕێگاچارەی دیپلۆماسی و ئاشتییانە بە میتۆدێکی پێویست دەبینێت بۆ ئەم قۆناغە، بەمەبەستی بەشداریکردنێکی کارا لە پرۆسەی بڕیاردان لە سوریا و گەیشتن بە دەسکەوت و ئەنجامی باش. 

دیارە یەکڕیزی و یەكهەڵوێستی نێوان گروپە کوردستانییەکان لە سوریا یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکییەکانی کەمکردنەوەی مەودای جیاوازییەکانی نێوانیان و بەهێزی گوتاریان لەسەر ئاستی نیشتمانی. 

دۆخی سوریا کە پشت بە هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەبەستێ و هەژموونی زلهێزەکان لەو وڵاتە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دەتوانێ تێکەڵ بە خواستەکانی گەلی کورد ببێت، دەکرێ ڕەفتاری زلهێزەکان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە ببینێ لە دیاریکردنی چارەنووسی کورد لە سوریای نوێی پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد. 

گەلی کورد لەم قۆناغەدا کە نەخشەی سیاسی تێیدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە خۆی بە بەشێکی سەرەکی چارەسەری سیاسیی نوێ دەزانێ و بە یەکڕیزی توانای دانوستانی هەیە لەگەڵ لایەنەکانی تر لە سوریا و دەتوانێ سوود لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەربگرێ بۆ زامنکردنی مافەکانی. 

ڕاستە ئێستا هەندێ لە هێزە هەرێمییەکان ئاستەنگ دەخەنە بەردەم هەوڵەکانی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی لە ڕێگەی هەبوونی سیستەمێکی فیدراڵی لە سوریا، بەڵام بەردەوامبوونی کورد لەسەر یەكڕیزی و کارکردنی بۆ دەستەبەرکردنی مافە کەلتوورییەکان و خۆبەڕێوەبردن لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتوو، پاڵپشتی دەکرێت و دەتوانێ ببێت بە دیفاکتۆ. 

گەلی کورد لە سوریا ناوچەیەکی فراوانی بەدەستەوەیە و ئەمڕۆ خاوەنی ئیدارەیەکی خۆسەرە، ئەگەر ئەنجامی ئەم کۆنفرانسە یەکبوونێکی نیشتمانی لێ بکەوێتەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە بۆ کورد ئاسانتر دەبێت بەرگری لە مافەکانی بکات و ڕووبەڕووی ئالنگارییەکان ببێتەوە و چارەنووسی خۆی لە ناوچەکانی دیاری بکات. 

ئێمە پێمان وایە گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەتوانێ سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە لەناو سیستەمێکی فیدراڵی لەو وڵاتە دەستەبەر بکات، چونکە فیدراڵیزم پێویستی بە دابەشکردنی دادپەروەرانەی دەسەڵات لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان هەیە، یەکبوونی کورد یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی کورد لەو چوارچێوەیەدا ببێت بە خاوەن هەرێمێکی فیدراڵ و مافە سیاسییەکانی خۆی بەدەست بهێنێت. 

بە دڵنیاییەوە پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یەكڕیزی هەڵگری ئەو فەلسەفەیەیە، کەوا یەکبوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆڵی ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیریی ڕۆژئاوا و گەشەسەندنی، چونکە لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێ دامەزراوەی بەهێزی ئەوتۆ بونیاد بنرێت پێداویستییەکانی ڕۆژئاوا پڕ بکاتەوە و جۆری ژیانی کورد لە سوریا و پاراستنی کەلتوور و زمانی کوردی و ئاسایش لە سایەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە باشتر بێت و دەرفەتی بونیادنانی دەوڵەتێکی فیدراڵی کارا زیاتر بێت. 

ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆتە ناو قۆناغی دووبارە داڕشتنەوەی سنوور و وەرچەرخانە جیۆسیاسییەکان، ژمارەیەك لە هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان هەوڵی دووبارە داڕشتنەوەی لە کارە لە پێشینەکانی خۆیان دادەنێن، بۆیە بە پێویست دەبینرێ کورد بە یەكهەڵوێستی سوود لەو وەرچەرخانانە وەربگرێە و لە داڕشتنەوەی ئایندەی ئەم ناوچەیە ڕۆڵ وەربگرێت، ئەمەش پێویستی بە ڕێبازێکی سیاسی نەرم و تەواوکەر هەیە کە هەوڵ بدات هاوسەنگی نێوان حزب و لایەنە جیاوازەکان بپارێزێت. 

سەرۆك بارزانی هەموو پاڵپشتییەکی خۆی بۆ ئەو کۆنفرانسە مێژووییە دەربڕی و هیوای خواست، کۆنفرانس ببێت بە هۆکاری ڕێزگرتن لە خەبات و کۆششی گەلی کوردستان و یەکخستنی ڕیزەکانی بە مەبەستی گەیشتن بە داهاتوویەکی ئارام و شکۆمەندانە. 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact