هه‌ولێر -KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد پێی وایه، به‌ڕێوه‌چوونی ڕۆژی نزای نشتمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان گرینگە و ده‌ڵێ "سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ گه‌شانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه و كوردستان."
د.سامان شاڵی، سیاسه‌تمه‌داری كورد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئەمڕۆ ڕۆژێكی زۆر گرینگه و بۆ یه‌كه‌م جاره له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی نزای نیشتمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له‌سه‌ر نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان کردەوە كه یه‌كێكه له نموونه جوانه‌كان، ئه‌وه‌یش وای كردووه له‌سه‌ر شانوی جیهان ڕوخساری كورد وەک میلله‌تێكی ئاشتی خواز دەربکەوێت، بەجۆرێک ڕێز له هه‌موو ئاینه‌كان ده‌گرین.
هیوادارین جیهانیش به‌و شێوه‌یه سه‌یری كورد و هه‌رێمی كوردستان بكات، چونكه هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نیا شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاین و بۆچوونه جیاوازه‌كانە، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی زۆڵمیشیان لێ ده‌كرێت ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد ده‌شڵێت "هه‌رێمی كوردستان شوێنی هه‌موو ئه‌وانه‌یه به‌هۆی جیاوازییان ناتوانن له شوێنه‌كانیان بژین، به‌ڵام دێنه كوردستان له كه‌شێكی سه‌قامگیر ژیان ده‌گوزه‌رێنن، وه‌ك بینیمان له سه‌رده‌می قاعیده و داعش هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق نه‌چوون بۆ هیچ شوێنێك و ڕوویان كرده هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیان له هه‌رێمی كوردستان شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تیان پارێزراو ده‌بێت.
به ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه و هاوشێوه‌كانی، به به‌شداری ئاینه جیاوازه‌كان کە خۆیانی تێدا ده‌بینەوە، ده‌زانن كوردستان شوێنێكی جوان و ئارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته."
په‌یوه‌ست به ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی، د.سامان شاڵی ڕوونیكرده‌وه "سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، كوردستان ده‌بێت بۆ هه‌موان بێت، كوردستان ڕوكنێكی سه‌ره‌كی پێكه‌وه‌ژیانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی زۆر گرینگه و ده‌بێت كورد شانازی پێوە بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رۆکی ھەرێم و سه‌رۆكی حکوومەت ڕۆڵیان هه‌بووه له پێكه‌وه‌ژیان، به‌ڵام ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كییه بۆ گه‌شانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان."
د.سامان شاڵی زیاتر گوتی "گرینگی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌دا ده‌بینم، خۆی هه‌ر له لاوێتییه‌وه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر میلله‌تی ئێمه‌دا هاتوون هه‌مووی بینیوه، هه‌ر له خاپووركردنی دێهاته‌كان بگره تا كیمیاباران و ئه‌نفال و كۆتایی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕق و كینه به‌كاربێنێ به‌رامبه‌ر ئه‌و میلله‌تانه‌ی كاره‌ساتیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هێناوه، جه‌خت له پێكه‌وه‌ژیان ده‌كاته‌وه، بۆ سه‌رۆكێك گەلەکەی و كه‌سوکاری زینده‌به‌چاڵ كرابێت ئەمە چ هێزێکی مرۆڤدۆستییە؟ چونکە هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت كه ئه‌مڕۆ كورد تێیدا ده‌ژیت."
قائید میرۆ