Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 25 APR 2025 08:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەستەی مافی مرۆڤ بۆ KDP: ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفرانسێک لەبارەی ھۆکارەکانی کوشتن لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەرپرسێکی دەستەی مافی مرۆڤیش دەڵێ، "پێویستە یاسای چەک کارا بکرێت".

تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی مافی مرۆڤ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "ھیچ کۆمەڵگەیەکی مرۆڤایەتی بەدەر نییە لە ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن، لە ھەرێمی کوردستانیش دیاردەی خۆکوشتن و کوشتن ھەیە، بەتایبەتی ئەو چەند ڕووداوەی لە مانگی ڕابردوو ئەنجام دران، تێیدا ژمارەیەک ھاووڵاتی بوونە قوربانی، ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی ڕووداوەکان بە ئاگاین، چونکە تاوانی کوشتن و خۆکوشتن دەچێتە چوارچێوەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، دەستەی مافی مرۆڤ بەردەوام پێداگری لەسەر چەسپاندنی یاسا دەکات لەکاتی تۆمارکردنی ڕووداوەکان، خۆشبەختانە ئەو ڕووداوانەی تۆمارکراون ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە".

بەرپرسەکەی دەستەی مافی مرۆڤ گوتیشی، "بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئەو ڕووداوانەی کوشتن بەڕێوەچوو، تێیدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا کرایەوە، تا ڕێ لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی کوشتن بگیرێت و ھۆکارەکانیش دەستنیشان بکرێن".

تاڤگە عومەر ڕوونیکردوەوە، "بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک کۆنفرانسێک لەسەر پرسی کوشتن و خۆکوشتن لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ھۆکارەکانی کوشتن بەشێوەیەکی زانستیانە دیاری بکرێن و ببنە بنەمای کارکردن بۆ حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ نموونە یاسای چەک کارا بکرێت و ئەو ھۆکارانەی دەبنە سەرھەڵدانی ڕووداوەکان بنبڕ بکرێن".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا دۆخی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 24 APRIL 2025 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

 
د.سانع شەریف: پاراستنی پێکھاتەکان لای سەرۆک بارزانی پرەنسیپێکی نەگۆڕە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 22:04:00

سۆران-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆی سۆران پێی وایە پاراستنی پێکھاتەکان لای سەرۆک بارزانی گەورەترە لە بەرژەوەندیی گرووپی و لایەنەکان، ئەو بابەتە پرەنسیپ و عەقیدەیەکە درێژکراوەی ڕێبازی بارزانییە و باوەڕدار بوونە بە پێویستیی ھەبوونی جیاوازییەکان لە کوردستان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وەفادارییان بۆ ڕێبازی بارزانی دووپات کردەوە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە گوڕوتینەوە وەک وەفا و پەیمان نوێکردنەوەی ھەمیشەیی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردوو بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیش لە گوتەیەکدا گوتی، بارزانیی نەمر و کاک ئیدریس فێری خەسڵەتە گەشەکانی ڕێبازی بارزانی کردووین، کە بریتین لە خواپەرستی، وڵات پارێزی، ژینگە پارێزی، یەکسانی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیان، لێبوردەیی، فرەیی، فرەڕەنگی ژیان و مرۆڤ دۆستی.

 
په‌یامى فازڵ میرانی له‌ یادى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ

THURSDAY, 24 APRIL 2025 18:04:09

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: "شەھیدانی قەڵادزێ بە گیانفیدایی خۆیان شکۆ و سەربەرزییان بۆ نەتەوەکەیان تۆمارکرد."

سەرۆكی یەكێتی زانایان: كوردستان تاكە نموونەی پێكەوەژیانە لە ناوچەكە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 17:04:02

هەولێر- KDP.info - كوردستان لە سێ ڕۆژدا پێشوازی لە پێكهاتە جیاوازەكانی كرد بۆ بەڕێوەچوونی ڕۆژی نزای نیشتمانی، سەرۆكی یەكێتی زانایانیش پێی وایە، هەرێمی كوردستان نموونەی پێكەوەژیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact