ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (شێخ عابد شێخ محەمەد شێخ شەفیع) و کۆچی دوایی کوڕی (ھونەر ڕەفیق قاینجەیی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکانیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ھەڤاڵانی بەڕێز (ئیدریس شێخ عابد، ئەرستۆ شێخ عابد، ئەسکەندەر شێخ عابد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (شێخ عابد شێخ محەمەد شێخ شەفیع)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی ئەو کۆستەتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٥ی نیسانی ۲۰۲٥
——————————
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (ھونەر ڕەفیق قاینجەیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (میران ھونەر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی ئەو خەمەتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٥ی نیسانی ۲۰۲٥