Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 18:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی ئامادەی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبێت
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دھۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و زیاتر لە ٢٢ هەزار ھاندەر، یاریی کۆتایی جامی کەنداو لە نێوان یانەی دھۆک و یانەی قادسیەی کوێتی لە شاری دھۆک بەڕێوە دەچێت. دەشڵێ، ئومێدی گەورەمان ھەیە ئەو جامە بەدەست بهێنین.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر حەوتی ئێوارە یاریی کۆتایی جامی کەنداو لە نێوان ھەردوو یانەی دھۆک و یانەی قادسیەی کوێتی بەڕێوە دەچێت و لە یاریی پێشتر لە کوێت یەکسان بوون و ئەمڕۆ پێویستە یەکێک ببێتە قارەمان و ئێمە خۆمان باش ئامادە کردووە بۆ ئەوەی ئەو جامە بەدەست بهێنین و پێشکەشی ھەموو خەڵکی کوردستانی بکەین.

شڤان گوتیشی، ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و زیاتر لە ٢٢ هەزار ھاندەر ئامادەی بینینی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبن، بۆیە ئەمەش وا دەکات یانەی دھۆک زیاتر ھان بدرێت بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆمار بکات، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ یاریی ئەمڕۆ کراون.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact