Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 25 APR 2025 09:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شەپۆلی بارانه‌كه‌ لە دهۆکەوە دەست پێ دەکات و سەرجەم هەرێم دەگرێتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نمە باران و هەورە تریشقە دەست پی دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 1-4-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، لە درەنگانى شەودا لە باکوورى هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، هەروەها پلەکانی گەرماش 2 تا 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی چوارشەممە، 2-4-2025، ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینى شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقە، کە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆکەوە دەست پێ دەکات، پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک شێوازى دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە بەڵام لە درەگانى شەودا کۆتایی دێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا دۆخی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 24 APRIL 2025 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

 
د.سانع شەریف: پاراستنی پێکھاتەکان لای سەرۆک بارزانی پرەنسیپێکی نەگۆڕە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 22:04:00

سۆران-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆی سۆران پێی وایە پاراستنی پێکھاتەکان لای سەرۆک بارزانی گەورەترە لە بەرژەوەندیی گرووپی و لایەنەکان، ئەو بابەتە پرەنسیپ و عەقیدەیەکە درێژکراوەی ڕێبازی بارزانییە و باوەڕدار بوونە بە پێویستیی ھەبوونی جیاوازییەکان لە کوردستان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وەفادارییان بۆ ڕێبازی بارزانی دووپات کردەوە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە گوڕوتینەوە وەک وەفا و پەیمان نوێکردنەوەی ھەمیشەیی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردوو بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیش لە گوتەیەکدا گوتی، بارزانیی نەمر و کاک ئیدریس فێری خەسڵەتە گەشەکانی ڕێبازی بارزانی کردووین، کە بریتین لە خواپەرستی، وڵات پارێزی، ژینگە پارێزی، یەکسانی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیان، لێبوردەیی، فرەیی، فرەڕەنگی ژیان و مرۆڤ دۆستی.

 
په‌یامى فازڵ میرانی له‌ یادى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ

THURSDAY, 24 APRIL 2025 18:04:09

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: "شەھیدانی قەڵادزێ بە گیانفیدایی خۆیان شکۆ و سەربەرزییان بۆ نەتەوەکەیان تۆمارکرد."

سەرۆكی یەكێتی زانایان: كوردستان تاكە نموونەی پێكەوەژیانە لە ناوچەكە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 17:04:02

هەولێر- KDP.info - كوردستان لە سێ ڕۆژدا پێشوازی لە پێكهاتە جیاوازەكانی كرد بۆ بەڕێوەچوونی ڕۆژی نزای نیشتمانی، سەرۆكی یەكێتی زانایانیش پێی وایە، هەرێمی كوردستان نموونەی پێكەوەژیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact